۱۳۹۲ دی ۱۱, چهارشنبه

نۆهەمین ساڵڕۆژی رۆژهەڵات تیڤی، یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردستانی رۆژهەڵات پیرۆز بێ

ساڵڕۆژی دامەزراندنی رۆژهەڵات تیڤی لە گەلی کورد بە گشتی، بینەرانی و هەموو کادرو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پیرۆز بێ. هەمووان لە بیرمانە لە کاتی دەست پێکردنی بەرنامەکانی رۆژهەڵات تیڤی بە سەدان و هەزاران کەس فرمیسکی شادییان لە چاو باری، لەهەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی و نەیارانی بزوتنەوەی کوردستان بەم هەواڵە خەم وپەژارە دایگرتن. لەم یادەدا جێى خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکرێ چ بە شێوەی مادی و مەعنەوی یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی ئەم کەناڵە لە دایک بێ تا خزمەتی گەورە بە بزوتنەوەی کوردستان و کۆمەڵە بکا. بەم بۆنەوە رێز دەگرین لە هەموو ئەو کەسانە بێ ماندوو بوون و بەکەمترین ئیمکاناتی مادی و فەنی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزو پێشمەرگانە کاریان بۆ باشترکردن و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی رۆژهەڵات تیڤی کردوەو دەیکەن. راستیەکی حاشا هەڵنەگرە ئەم کەناڵە لە بەر کۆمەڵێ کۆسپی جۆراوجۆر بێ کەم و کوڕی نییە،بەڵام لە هەمان کاتدا کەناڵێکی راستگۆ، خۆشەویست و جێ هێوای خەڵکەو بینەری بەرچاوی خۆی هەیە. بەو هیوایە رۆژهەڵات تیڤی ساڵی نوێ لە ژیانی خۆی بکاتە دەسپێکی کاری باشترو بەرنامەی بە پێزتر و خزمەتی بەرچاوتر بە بزوتنەوەی کوردستان و دنیایی راگەیاندن. هیوای لەش ساغی و سەرکەوتن بۆ بەڕێوەبەرانی رۆژهەڵات تیڤی لە هەموو ئاست و بەشەکانی ئەو کەناڵە دەخوازین. کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ١/١/٢٠١٤

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.