۱۳۹۲ بهمن ۳۰, چهارشنبه

٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە شاری کۆلنی ئاڵمان

رۆژی شەممە ١٥/٠٢/٢٠١٤ لە شاری کۆڵن وڵاتی ئالمان، بە بۆنەی 35 مین ساڵی خەباتی ئاشکاربوونی کۆمەڵە و یادی هاورێ و رێبەری گیانبەختکردوو کاک حەمەحسێنی کەریمی، مەراسمێک لە لایەن کومیتەی کۆمەڵەوە، بە بەشداری کادرو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەو هەروەها حیزب و لایەنە کوردستانی و کەسایەتییەکان بەرێوە چوو.
مەراسمەکە، سەرەتا بە سروودی بانگەواز سروودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پێکردوو، بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم هاورییانی گیانبەختکردوو، دەقەیەک بێدەنگی راگیرا. پاشان پەیامی کۆمیتەی ناوەندی لە لایەن هاوری ئەحمەدی مورتەزایی ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.

لە درێژەی مەراسمەکەدا، لە لایەن هاورییانی بەرێوەبەر، فوئاد مەحموودی و سوهەیلا باب، چەن شێعر و پەخشانێک بۆ یادی کاک حەمەحسێنی کەریمی و تایبەت بە رۆژی کۆمەڵە خوێندرایەوە و لە درێژەدا لایەن ئەم هاورییانەوە، سپاس و پێزانینی کۆمەلە ئاراستەی نوێنەراییەتی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان لە ئاڵمان لەوانە، یەکییەتی نیشتمانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور کرا کە، بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان، رۆژی کۆمەڵەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی تەشکیلاتی کۆمەڵەو بەرێوەبەرانی مەراسمەکە کردبوو.
هەوەها لە لایەن هاورێ موحەممەد عەزیزی، ئەندامی کومیتەی کۆمەڵە لە ئاڵمان بەخێرهاتنی میوانەکان کرا و بەشی یەکەمی مەراسمەکە بە کۆمەڵێک سروود پەخشان کۆتایی پێ هات.
بەشی دووهەمی مەراسمەکە بە بەشداری چەند هونەرمەندێک دەستی پێکردوو، مەراسمەکە تا درەنگانی شەو لە نێو شادی و خۆشی بەشداربووان درێژەی کێشا.
هەر لێرەوە لە لایەن تەشکێلاتی ئاڵمانی کۆمەڵەوە، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هه موو بەشداربووان و ئەو هارییان و ئازیزانە دەکەین کە لە بەرێوەبردن و کاروباری ئەم مەراسمەدا، یارمەتی دەری ئیمە بوون و دەستی ماندوویان بە گەرمی دەگووشین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی کۆمەڵە له وڵاتی ئالمان
١.٠٢.٢٠١٤

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.