۱۳۹۱ اسفند ۲۷, یکشنبه

کۆمەڵانى تێکۆشەرى خەڵکى کوردستان ! کرێکاران و زەحمەتکێشان! بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان!

27ى رەشەمە رۆژى گیانبەختکردوانی کۆمەڵەیە . شۆرشى گەلى کورد بە درێژایی تەمەنى و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى کە رزگارى و عەداڵت خوازیە هیچ کات بێ قوربانى نەبووە و لە رێگاى وەدى هاتنى ئامانجەکانیدا ئازیزترین رۆڵەکانى خوی بەخت کردووە و لە هیچ کۆشش و فیداکاریەک سڵی نەکردووە .کۆمەڵەش وەک هێزێکى کاریگەر لە خەباتى زیاتر لە چوار دەیەى خۆى دا شێلگیر و بێ دوو دڵى لە هەموو مەیدانەکانى خەباتى گەلى کورد دەورو نەخشى سەرەکى بووە و لە پێناو رزگارى چینى کرێکارو مافەنەتەوەییەکانى گەلى چەوساوەى کوردا هەزاران رۆڵەى پێشکەشى بارەگاى ئازادى و عەداڵتخوازى کردووە.

بە مەبەستى رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشان و فیداکارى سەرجەم شەهیدان و گیانبەختکردوانى کۆمەڵە، ئەو ئازیزانەی کە لە پێناو ئازادى و عەداڵەتى کۆمەڵایەتى و سۆسیالیزم دا سەخاوەتمەندانە لە ریزەکانى کۆمەڵەدا گیانیان بەختکردووە،27 رەشەمە واتە رۆژى شەهید بوونى هاورێیانى گوردانى شوانمان وەک رۆژى شەهیدانى کۆمەڵە دیارى کردووە.
• لەو رۆژە دا رێبوارانى رێگەى پڕ لە شانازى کۆمەڵە بە سەردانى بنەماڵەى سەربەرزى گیانبەختکردوان و چوونە سەر گڵکۆى شەهیدان ، لە رێگەى جۆراوجۆرەوە پەیمان لە گەڵ رێبازى پڕلە شانازییان تازە دەکەنەوە. 27ی رەشەمە وەکوو رەمزی ئەمەکناسی و وەفاداری جیلەکانی کومەڵە بە ئامانجە بەرزەکانى ئەو رۆڵە فیداکارانە ناسراوە و هەتا هەتایە لە روژمێری خەباتکارانەی نەوەکانماندا دەمێنێتەوە. 27ی رەشەمە یەکیک لەو بونە لەبیرنەکراوانەیە کە تێدا بو جارێکی دیکە لە گەل شەهیدە سەربەرزەکانمان پەیمان نۆێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە بەهاری ئازادی و سەرکەوتنمان درێژەپێدەرى شێلگیرى ریگە و ئامانج و رێبازیان بین و ساتیک لە تێکۆشان هەدا نەدەین. لە رۆژى گیانبەختکردوانی هەمیشە زیندووی کومەڵەدا سەرى رێزو وەفادارى بۆ خەبات و تێکۆشان و لە خۆبردوویى هەموو ئەو کەسانە دادەنەوێنین کە بە قیمەتی کەم ئەندام بوون و بە لە دەست دانى گیانی شیرینیان داکوکیان لە مافى رەواى خەڵکى کوردستان و عەداڵەتخوازی کومەڵایەتی کرد. یادیان بەرز وبەرێزە و رێگایان بەردەوام.
کومیتەى ناوەندیى کۆمەڵەى شۆرشگێرى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران
27 رەشەمەى 1391
17 مارسى 2013

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.