۱۳۹۱ اسفند ۲۸, دوشنبه

راپۆرتی رێورەسمی ٢٧ی رەشەمە رۆژی شەهیدانی کۆمەلە بە فیلم و وێنەوە


رۆژی ٢٧ی رەشەمە رێورەسمێکی بەشکۆ بە بەشداری کادر و ئەندامان و پێشمەرگە و لایەنگرانی کۆمەلە لە بارەگای ناوەندی کۆمەلە و هەروەها لە سەر گلکۆی شەهیدانی کۆمەلە لە سلێمانی بەرێوە چوو .
بەشی یەکەمی ریورەسمەکە لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە سەرەتا بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەلە دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی کۆمەلە راگەیندرا . بێدەنگیەکە بە پەخشانێک بەم بۆنەوە لە لایەن هاوری نەسرین موحەمەدزادە شکێندرا . پاشان هاوری عەبدولای موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە وتارێکی بە بۆنەی ٢٧ی رەشەمە رۆژی شەهیدانی کۆمەلە و هەروەها یادێک لە هاوریانی گوردانی شوان پێشکەش کرد .

لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکە دا پەیکەرەی کاک فوادی موستەفا سولتانی لە لایەن هاورێ عەبدولای موهتەدی سکرتێری کۆمەلە پەردەبەرداری لێکرا .
لە درێژەی رێورەسمەکەدا هاوری حیسام ئەسەدی سرودێکی پێشکەش کرد ،پاشان هاوری ئەیوب عەبدولاپور شیعرێکی تایبەت بە هاوریانی گوردانی شوانی پێشکەش کرد .بەم جۆرە بەشی یەکەمی رێورەسمەکە کۆتایی پێهات .
لە بەشی دووهەمی رێورەسمەکە هاوریانی پێشمەرگە و کادر و ئەندامان و هاوریانی سەرکردایەتی کۆمەلە لە سەر گلکۆی شەهیدانی کۆمەلە لە سلێمانی کۆبونەوە ، بۆ رێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە و هەمو گیانبەختکردوانی کۆمەلە پاش سرودی بانگەواز بەیەک دەقە بێدەنگی یادی ئەو ئازیزانەیان رێز لێنا . پاشان هاوری عەبدولای موهتەدی وەک سۆمبولێک چەند شاخە گوڵی لە سەر گلکۆی هاوریانی گیانبەختکردو دانا و لە درێژەدا هاوریان موختار ئەحمەدی و نەسرین موحەمەد زادە شاخە گولەکانیان لە سەر گلکۆی هەمو شەهیدان دانا . بەم شێوە لە رۆژی ٢٧ی رەشەمەدا رێز گیرا لە شەهیدانی گوردانی شوان و هەمو گیانبەختکردوانی کومەڵە .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.