بۆ بەرێز: مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان
هەڤاڵانى تێکۆشەر و خۆشەویست !
دەسکەوتەکانى یەکێتى نیشتمانى کە بەرهەمى مێژوویەکى پڕ لە شانازى و تێکۆشانە لە بوارە جۆرواجۆرەکانى خەبات لە ئاستى کوردستانى باشور و تەنانەت لە ئاستى ناوچەکەش دیار و حاشاهەڵنەگرە. گەشەى ئابوورى و کۆمەڵایەتی و سەرجەم بەرەوپێشچوونەکانى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ڕۆلڕ و دەورى ئێوە، بە بەردەوامیى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە مەیدانە جۆرواجۆرەکانى خەبات و تێکۆشان گرینگییەکى تایبەت دەبەخشآ. ئێمە وێراى پێداگرى لە سەر دۆستایەتى و هاوخەباتیمان سەرکەوتنى زۆرترتان بو بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین لە پێناو گەشەى زۆرتری کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى سیاسى و ئابوورى و بە تایبەت پێشچوونى زۆرتر لە بوارى دیموکراسى بە یارمەتى حیزب و لایەنەکانى دیکە لە هەریمى کوردستان، هەنگاوى گەورەتر بنێن.
جارێکى دیکەش پیرۆزباییتان پێدەڵێین و سەرکەوتوو بن
بابەت: بروسکەى پیرۆزبایى
رێز و سڵاو،
بە بۆنەى 38ەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان گەرم و گوڕترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى ئێوە و لە رێگاى ئێوەشەوە ئاراستەى کادر و ئەندامان و گشت تێکوشەرانى یەکێتى نیشتمانى دەکەین. لەم دەرفەتەش کەڵک وەردەگرین و هیوای ساغى و سڵامەتى مان هەیە بۆ جەنابى مام جەلال سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق و ئارەزومەندین هەرچى زووتر بە تەندرووستێکى باشەوە بگەرێتەوە کوردستان و ئەرکى مێژوویى خۆى لە قۆناغێکى هەستیارى وەک ئێستادا دەست پێبکاتەوە.
هەڤاڵانى تێکۆشەر و خۆشەویست !
دەسکەوتەکانى یەکێتى نیشتمانى کە بەرهەمى مێژوویەکى پڕ لە شانازى و تێکۆشانە لە بوارە جۆرواجۆرەکانى خەبات لە ئاستى کوردستانى باشور و تەنانەت لە ئاستى ناوچەکەش دیار و حاشاهەڵنەگرە. گەشەى ئابوورى و کۆمەڵایەتی و سەرجەم بەرەوپێشچوونەکانى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ڕۆلڕ و دەورى ئێوە، بە بەردەوامیى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە مەیدانە جۆرواجۆرەکانى خەبات و تێکۆشان گرینگییەکى تایبەت دەبەخشآ. ئێمە وێراى پێداگرى لە سەر دۆستایەتى و هاوخەباتیمان سەرکەوتنى زۆرترتان بو بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین لە پێناو گەشەى زۆرتری کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى سیاسى و ئابوورى و بە تایبەت پێشچوونى زۆرتر لە بوارى دیموکراسى بە یارمەتى حیزب و لایەنەکانى دیکە لە هەریمى کوردستان، هەنگاوى گەورەتر بنێن.
جارێکى دیکەش پیرۆزباییتان پێدەڵێین و سەرکەوتوو بن
دەفتەرى سیاسى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ میتوانند نظر خود را ارسال کنند.