کەمتر لە یەک مانگی دیکە واتە لە رۆژی 24 جۆزەردان، یانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شۆراکان لە ئێران بە رێوە دەچێ.
بە لە بەر چاو گرتنی بارودۆخی قەیراناوی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەرەوەها گەمارۆ و بایکۆتی ئێران لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواییەوە و کەوتنە پەراوێزی ئێران لە ناوچەکە، ئالۆزتر بوونەوەی بارودوخی سووریا و قوڵبوونەوەی کێشەو ناکۆکی بێ وێنەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیء دابەزینی رەوایەتی کەسایەتی خامنەییء تەنانەت بێ ئاسۆیی کەسانی لەچەشنی رەفسەنجانی ، سەلمێنەری ئەو راستیەن کە کۆماری ئیسلامی لە هەلومەرجێکی هەستیار و تایبەتدا بە سەر دەبات.
خولی یانزەهەمین هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵیکدا بەرەو بەرێوەچوون دەچێ کە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی بڕیاری کۆتایی داوە بۆ لە لابردنء سڕینەوەی هەموو نەیار و رەکابەرێک و ئیمساڵ سەرباری پێگەی لاوازی لەئاستی کۆمەڵگەدا بەنسیبەت ساڵانی پێشووترەوە لەهەوڵی سەلماندنی هەرچی زیاتری دەسەڵاتی پاوانخوازی خۆیەتی بەپشتیوانی لایەنگرانیء بەتایبەتی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەر تەواوی لایەنەکانی بەشدار لە بازنەی سیاسی لەناوخۆی ئێراندا.
شۆرای نیگابان( لیژنەی چاودیری) لیستی ئەوکەسانە کە بە وتەی خۆیان شیاوی کاندیداتۆری لە هەڵبژاردنەکاندان راگەیاند کە لەم نێوەدا ناوی دو پاڵێوراوی بەر چاوی ئەم خولە واتە هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی ئەنجومی دیاری کردنی بەرژەوندییەکانی نیزام و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئێسلامی و رەحیم مەشایی راویژکاری سەرکۆماری ئێستا بەدی نەکرا و شیاو بوونیان پەسەند نەکرا.
بەم شێوەیە لە دوای راگەیاندنی لیستی شیاوبوونی پاڵیوراوەکان لە لایەن شۆرای نیگابانەوە هەشت کاندیداتۆر کە زۆربەیان سەر بە لایەنی پاوانخوازی حکوومەتین بە فەرمی راگەیاندراون.
بە لە بەر چاو گرتنی بارودۆخی قەیراناوی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەرەوەها گەمارۆ و بایکۆتی ئێران لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواییەوە و کەوتنە پەراوێزی ئێران لە ناوچەکە، ئالۆزتر بوونەوەی بارودوخی سووریا و قوڵبوونەوەی کێشەو ناکۆکی بێ وێنەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیء دابەزینی رەوایەتی کەسایەتی خامنەییء تەنانەت بێ ئاسۆیی کەسانی لەچەشنی رەفسەنجانی ، سەلمێنەری ئەو راستیەن کە کۆماری ئیسلامی لە هەلومەرجێکی هەستیار و تایبەتدا بە سەر دەبات.
خولی یانزەهەمین هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵیکدا بەرەو بەرێوەچوون دەچێ کە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی بڕیاری کۆتایی داوە بۆ لە لابردنء سڕینەوەی هەموو نەیار و رەکابەرێک و ئیمساڵ سەرباری پێگەی لاوازی لەئاستی کۆمەڵگەدا بەنسیبەت ساڵانی پێشووترەوە لەهەوڵی سەلماندنی هەرچی زیاتری دەسەڵاتی پاوانخوازی خۆیەتی بەپشتیوانی لایەنگرانیء بەتایبەتی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەر تەواوی لایەنەکانی بەشدار لە بازنەی سیاسی لەناوخۆی ئێراندا.
شۆرای نیگابان( لیژنەی چاودیری) لیستی ئەوکەسانە کە بە وتەی خۆیان شیاوی کاندیداتۆری لە هەڵبژاردنەکاندان راگەیاند کە لەم نێوەدا ناوی دو پاڵێوراوی بەر چاوی ئەم خولە واتە هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی ئەنجومی دیاری کردنی بەرژەوندییەکانی نیزام و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئێسلامی و رەحیم مەشایی راویژکاری سەرکۆماری ئێستا بەدی نەکرا و شیاو بوونیان پەسەند نەکرا.
بەم شێوەیە لە دوای راگەیاندنی لیستی شیاوبوونی پاڵیوراوەکان لە لایەن شۆرای نیگابانەوە هەشت کاندیداتۆر کە زۆربەیان سەر بە لایەنی پاوانخوازی حکوومەتین بە فەرمی راگەیاندراون.
هەر لەم پێناوەو بەمەبەستی تیشک خستنە سەر لایەنە جیاوازەکانی هەڵبژاردنی ئەم خولەو رەوتی رووداوەکان، وتوێژێکمان سازداوە لەگەڵ هاورێ ئەبووبەکر مۆدەڕسی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆرشێگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ئەوەی لەخوارەوە هاتووە دەقی وتوێژەکەیە:
ئاسوی رۆژهەڵات: جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە لە گەڵ هەلبژاردنەکانی سەرکۆماری پێشوو چییە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: لە لایەک ئەم خولە لە هەڵبژاردنەش هەر وەک جاران بەو ئاقارە دەروات کە جارەکانى پێشوو رۆیشتوون واتە نادیموکراتیک، ناتەندرووست و ناتەبایە لە گەلڕ هەر چەشنە بنەمایەکى ئازادى و دیموکراسى ناسراو لە جیهاندا. ساختەکاری یان خوى ئەو جۆرەی بۆ خۆیان دەڵێن موهەندیسی کردن ئەویش لە خاڵە هاوبەشەکانى ئەم هەڵبژاردنەیە. بەڵام لە وەڵامى پرسیاری ئێوەدا بەڵآ جیاوازیش لە خۆ دەگرآ. لەم خولە لە هەڵبژاردنەکاندا بە پێچەوانەى خولەکانى پێشوو نوێنەرێکى ناسراوى رێفۆرمخوازان نیە. بۆیەش دەتوانین بڵێن کە ریفۆرمخوازیى حکوومەتى بە تەواوى لە مەیدانى رکابەرێتى حەزف کراوە.بەرئاورد لە گەلڕ دوو هەڵبژاردنەکەى پێشوو واتە دوو دەورە سەرۆک کۆمارى ئەحمەدى نەژاد ئەم رەوتەش کە بەوەوە ناسرابوو بە رەدى سەڵاحییەتى رحیم مەشایى بە تەواوى لە مەیدانى رکابەرێتى وەلانرا.بەڵام لەوانەیە گەورەترین جیاوازى ئەوە بآ کە ئەوە ئاخرین خوڵى هەڵبژاردن بآ لە کۆمارى ئیسلامى. خامنەیى زووتر لەوبارەوە قسەى کردوە. رژیمی سیاسى ئێران لە داهاتوودا خۆى لە سەرئێشەکانى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار یان بە وتەى خۆیان جەمهورییەتى نیزام رزگار دەکا و لەو رێگایەوە رێگا دەکاتەوە بۆ دەسەڵاتى تاک ناوەندى ویلایەتى فەقیه.
ئاسۆی رۆژهەڵات: بەشێک لە شارەزایانی بواری سیاسەت لەو بڕوایەدان عەلی خامنەیی رەفسنجانی وەک کارتێک بۆ کپ کردنی دەنگی مەشایی و رەدى سەڵاحییەتى بەکار هێناوە، رای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ ئایا رەفسنجانی بە رێکەوتن لەگەڵ رێبەری کۆماری ئیسلامی خۆی کاندید کردووە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: ئەو زانیارییانەی کە تائیستا لەبەر دەستدایە و ئەو سیناریۆیەى کە لە بەرچاو هەموو خەڵکی ئێران تا ئیستا هاتووتە پێشێ بە بڕوای من هیچ نیشانەیەکی تێدا بەرچاو ناکەوێـت کەئاماژە بەوە بکات کە رەفسەنجانی و خامنەیى بەیەکەوە پیلانێکیان لە دژى مەشایی گێڕابآ. تێئۆری پیلانى سەیروسەمەرە لە ئێران و وڵاتانى دیکتاتۆڕى باوى هەیە کە خۆى هۆکارگەلێکى کۆمەڵناسانە و سیاسى و کولتوری هەیە و لێرە جێگاى لە سەر رۆیشتنى نیە.
ئاسۆی رۆژهەلات:لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 84 مستەفا موعین پاڵێوراوی ئیسڵاحخواز لە لایەن شۆرای نیگابانەوە شیاو بوونی پەسەند نەکرا بە ڵام دواتر بە بڕیار خۆدی خامنەیی توانی وەک کاندیداتۆر لە هەڵبژاردنەکان بەشدار بێت، ئایا ئەم سیناریۆیە بو هاشمی رەفسنجانی کە حەسەنی خومینیی کوتووتە نێوان و پیداگری لە بەشەدار بوونی رەفسنجانی لە هەڵبژاردنەکان دەکات و داواشی لە عەلی خامنەییش کردوە. دووپات دەبیتەوە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: ەوەندەی من رووداوەکانى دواى رەدی سەڵاحییەتى رەفسەنجانیم خوێندۆتەوە، بەو قەناعەتە نەگەیشتووم کە خامنەیى هەولڕ بدات حوکمى شۆڕاى نیگابان بە قازانجى رەفسەنجانی بگۆڕآ. لە سەر ئەو باوەرەش نیم کە رەفسەنجانی ئامادە بآ تکایەکى لەو چەشنە لە خامنەیى بکات. سەبارەت بە خامنەیى و ئەو بەشە لە دەسەڵات کە سەر بە ئەون، ئەوان بە هیچ جۆرێک ئامادە نین پۆستی سەرۆک کۆمارى رادەستى ریفۆرمخوازان و یان هەر کەس بکەن کە بە تەواوى گوآ لە مستى خامنەیى نەبێت. ئەوە بریارى هەشت سالڕ لەمەوبەریانە و پێوەندى بە ئێستاشەوە نیە.
ئاسۆی رۆژهەڵات: ئایا بە پەسەند نەبوونی هاشمی رەفسەنجانی و مەشایی بۆ خۆ پاڵاوتن مەشرووعیەتی کۆماری ئیسلامی نەچووەتەو ژێر پرسیارەوە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی:مەشرووعیەتی کۆماری ئیسلامی لە بەر چاوی جەماوری خەڵک ئێران نەک بە هۆی پەسەند نەبوونی ئەم دووپاڵێوراوە بەڵکوو بە هۆی بە تایبەتى رووداوەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەم زۆر چووتە ژێر پرسیار. بەڵام لە یەک روانگەوە دەتوانین بلێن لە ئەنجامى رەدى سەڵاحییەتى رەفسەنجانى و هەڵبەت مەشاییش، مەشرووعیەتی کۆماری ئیسلامی لە بەر چاوی خودی دەسەڵاتیش لە جاران کەمتر دەکاتەوە.بزووتنەوەى رەسەنى دیموکراسیخوازى لە ئێران و هەڵبەت بزووتنەوەى کوردیش بە بآ ئەوەى بکەونە داوى پشتگیرى لەم یان لەو بالڕ ء تاقمەى ناو دەسەڵات دەتوانن و بۆیان هەیە لە بەرتەسک بوونەوەى بازنەى دەسەڵات و گەورەتر بوونەوى کەلێنەکانى ناویان کەڵک وەرگرن و ئەم دامودەزگایە بە تەواوى هەڵپێچن.
ئاسۆی رۆژهەلات: باستان لە خوڵقاندنی بزووتنەوەی خەلک کرد، ئایا ئەگەری بەشداری نەکردن و سەر هەڵدانی شەپۆلێکی نارەزایەتی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان هەیە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: پێم وا نیە کە رێک بە هۆکاری ئەم پەسەند نەکردنانە بزۆنتەوەیەک سەر هەڵبدات، بە وەلانانى رەفسەنجانى لە مەیدانى رکابەرێتى رژیم ئەگەرى سەرهەڵدانى شەپۆلێکى نارەزایەتیشى لە دواى هەڵبژاردنەکان و بە ئیعتراز بە ساختەکارى کە حەتمەن دەکرا، تا ڕادەیەک کوێر کردۆتەوە. من لە سەر ئەو بروایەم کە بزوووتنەوەى جەماوەرى لە ئێران بە هۆکارگەلێکى دیکە دێتە ئاراوە. هەڵبەت ئەوە جێگاى داخ و کەسەر نیە. چوونکە سەرهەڵدانى شەپۆڵیکى ئیعتراز لە ژێر ئالا و رێبەرى رەفسەنجانى رووداوێک نیە کە هیچ دیموکراسیخوازێکى راستەقینە ئارەزوى بکات.
ئاسۆی رۆژهەڵات: هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێران و زاڵ بوونی زیاتری پاوانخوازان چە کاریگەرییەکی لە سەر سیاسەتی دەرەکی بە تایبەت کێشەی ناوکی دەبێ؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: ئەگەر هیچ ئاڵوگۆرێک لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە پرسی کێشەی ئەتۆمی روونەدا، چاوەڕوان دەکرێت کە هەڵویستی رۆژئاوا و ئەمریکا تووندتر دەبێت پێچ و موهرەی تەحریم و بایکۆتەکان تووندتر دەکرێن و گوشارى سیاسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی تووندتر دەبێت.بە خۆپاڵاوتنى رەفسەنجانى بۆ ناو کایەى هەڵبژاردن جۆرێک لە چاوەروانى لە لاى رۆژئاوا دروست کرد.ئێستا ئەو چاوەروانیە نەماوە یان لانیکەم زۆر کەمتر بۆتەوە. لە بەرئەوە بە برواى من ناتوانین هێور بوونەوەیەک لەو بارەوە لە پێوەندى بەینى ئێران و رۆژئاوا لە ئاسۆدا ببینین. ئەگەرى پێچەوانەکى زۆرترە.
ئاسۆی رۆژهەڵات:دەوترێ سەعید جەلیلی پاش خۆ پاڵاوتنی رەفسەنجانی و مەشایی، بە بریاری خامنەیی خۆی پاڵاوت، رای ئێوە بەرامبەر پاڵپشتی کردنی خامنەیی لە جەلیلی بو سەرکۆماری داهاتوو چییە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: چەند شت لە بارەی سەعید جەلیلی دەکرێ بووترێت، جەلیلی لە بواری دیپلوماتیک رواڵەتێکی ناسراوە و لەو ماوەیە زۆر لە سەر شاشەى تلەویزیون دەرکەوتووە،رەقیبەکانى دەڵێن لە بواری بە رێوەبەرایتی و مودیرییەتى کەڵان بآ ئەزموونە و هەڵبەت ئەوەش راستە. بەڵام بۆ خامنەیى خاڵی پۆزێتیڤی جەلیلی لەوەدایە کە گوێ لە مستە و بە تەواوى لە ژێر ئەمرى وەلى فەقیه دەبێت. نێوانی باشی جەلیلی لەگەڵ سوپای پاسداران لە لایەکى دیکە شانسى ئەو بۆ دەرکەوتنى لە سندووقەکانى دەنگدان وەک سەروک کۆمار زۆرتر دەکا بە تایبەتى کە کاندیداکانى دیکەى بنەما خوازەکان ئامادە نین کە بە قازانجى یەکتر بکشێنەوە.
| من لە سەر ئەو بروایەم کە پلەیەکى بەرزتر لە ووشیارى سیاسى و تێگەیشتن و بە ئاگابوون لەومافە و لە هەڵویستى تەحریم و هەڵبژاردنى ئازاد لە ناو جەماوەرى خەڵک بڵاو بێتەوە و ببێتە بەشێک لە وجدانى سیاسى و کولتورى کۆمەڵایەتى و سیاسى خەڵکى ئێران و بە تایبەتى کوردستان. تەنیا لەو حاڵەتەیە کە هەڵویستى تەحریم لە خەباتێکى مەدەنى بەڵام پاسیو دەگواسترێتەوە بۆ خەباتێکى هەڵسوڕاوانە، فەعال و بەردەوام و بەو پێوانەش خەباتێکى کاریگەر لە سەر رەوتى رووداوەکان و پێشچوونى هەوڵەکان بۆ وەڕآ خستن بۆ بزووتنەوەیەکى جەماوەرى دژى بنەماکانى ئەم رژیمە |
ئاسۆی رۆژهەڵات: هەڵبژاردنی شۆراکان لە گوند و شارەکانی کوردستان لەم باردۆخ و کەش و هەوایەدا چۆن هەڵدەسێنگێنن؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: هەڵبژاردنی شۆراکان زۆر کەوتووتە ژێر سێبەری رووداوەکانی پەیوەندیدار بە سەرۆک کۆماری، لەویش شەمشیرى شۆڕاى نیگابان بە خەستى کەوتۆتە کار و خەڵکانێکی یەکجار زۆر رەدى سەڵاحییەت کراون و تەنانەت بەر لەوەى بین بۆ ناونووسکردنى خۆیان بە هەرەشە بەرەیان پێگرتوون.
ئاسۆی رۆژهەڵات: هەروەک ئاگادارین کۆمەلە و حێزبی دیمۆکرات کوردستانی ئێران لە راگەیاندنێکی هاوبەشدا هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان وەک ساڵەکانی پێشوو تەحریم کردووە. بەڵام هەندی لە کارناسان لەو بڕوایەدان سیاسەتی تەحریم ناتوانێ کاریگەر بێت و دەسکەوتێکی بە دوا نابێ. وەڵامی ئێوە لەمباریەوە چییە؟
ئەبووبەکر مۆدەڕسی: من لەو باوڕەدا نیم، من پێموایە کە هاندانی خەڵک بو بەشداری نەکردن تەنانەت ئەگەر سەرکەوتنێکی نیسبی وەدەس بێنی، باشترین پەیامێکە کە خەڵک بە تایبەتى خەڵکى کوردستان بە گوێى ڕای گشتى و رژیمی دەگەیەنن.بە تایبەت کە رژیم هەڵبژاردنى کردۆتە کەرەسەیەکى پروپاگەندە بۆ نیشاندانى پێگەى کۆمەڵایەتى خۆى. پێموایە کە دەبآ لە پرسى هەڵبژاردن قسەى حیزبە سیاسییەکان زۆرتر لە سەر ئەو مافە بێت کە لە خەڵک زەوت کراوە. بەشدارى کردن مافێکە کە ئێمە لێى بێبەش کراوین. بە داخەوە جاری وایە جۆرێک قسە دەکرى کە مافەکە دراوە و ئێمە دەڵێن خەڵک کەڵکى لێوەرنەگرن و ئیستفادەى لێنەکەن. ئەوە دروست نیە. مافى بەشدارى لە هەڵبژاردن تەنیا دەنگدان نیە بەو کەسانەى کە ئەویش بەو شێوە لە فیلترى شۆڕاى نیگابان رەد دەبن. مافى بەشدارى لە هەڵبژاردن هەم دەنگدانە و هەم خۆپاڵاوتن. مافى بەشدارى لە هەڵبژاردن مافى دروست کردنى حیزبى سیاسى، دەرکردنى رۆژنامە ء گۆفار و دەربڕینى ئازادانە و بآ ترس و دڵەراوکیى بیروباوەرە. من لە سەر ئەو بروایەم کە پلەیەکى بەرزتر لە وشیارى سیاسى و تێگەیشتن و بە ئاگابوون لەومافە و لە هەڵویستى تەحریم و هەڵبژاردنى ئازاد لە ناو جەماوەرى خەڵک بڵاو بێتەوە و ببێتە بەشێک لە ویژدانى سیاسى و کولتورى کۆمەڵایەتى و سیاسى خەڵکى ئێران و بە تایبەتى کوردستان. تەنیا لەو حاڵەتەیە کە هەڵویستى تەحریم لە خەباتێکى مەدەنى بەڵام پاسیڤ دەگواسترێتەوە بۆ خەباتێکى هەڵسوڕاوانە، چالاک و بەردەوام و بەو پێوانەش خەباتێکى کاریگەر لە سەر رەوتى رووداوەکان و پێشچوونى هەوڵەکان بۆ وەڕآ خستن بۆ بزووتنەوەیەکى جەماوەرى دژى بنەماکانى ئەم رژیمە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ میتوانند نظر خود را ارسال کنند.