به داخێكی گرانه‌وه ئێواره‌ی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی ژانویه‌ی ٢٠١٤ی زایینی له یه‌كێك له مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوشاری سلێمانی دوو هاوڕێی پێشمه‌رگه‌مان به‌ناوه‌كانی "ئه‌حمه‌د ره‌نجدیده " و "شادی ته‌به‌رخون" له رووداوێكی دڵته‌زێن گیانیان له ده‌س دا.
هاوڕێیان "ئه‌حمه‌د ره‌نجدیده و شادی ته‌به‌رخون" ماوه‌ی زیاتر له مانگیك وه‌ك دوو كه‌س په‌یوندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دا هه‌بوو. ئێواره‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر ٧ هاوڕێ ئه‌حمه‌د به مه‌به‌ستی دیتن و سه‌ردانی هاوڕی شادی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنی كاری هاوڕێ شادی و بۆ ماوه‌ی نزیك به سه‌عاتێك پێكه‌وه ده‌بن.
به‌ڵام به قسه‌ی یه‌كێك له‌هاوڕێیانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌مان كه به هۆی روداوی هاتوچۆی ماشێنه‌وه برینداره و له ناوه‌ندی پزشكی كۆمه‌ڵه له شاری سلێمانی بۆ چاره‌سه‌ر له‌وێ ده‌بێ و شاهێدی روداوه‌كه ده‌بێ، ئه‌وان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ده‌چنه ژوورێكی دیكه و پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و هه‌ڵچوون له نێوانیان روو ده‌دا.
له‌م هه‌ڵچوونه‌دا به داخه‌وه ئه‌حمه‌د تووشی حاڵه‌تی ده‌رونی تایبه‌ت ده‌بێ و ده‌سبه‌جێ ته‌قه له هاوڕێ شادی ده‌كا و پاشان فیشه‌كێكیش به سه‌ری خۆیه‌وه ده‌نێ و كۆتایی به ژیانی ده‌هێنێ. په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له سلێمانی ده‌سبه‌جێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار ده‌كا بۆ دڵنیابوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له روداوه‌كه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی تیمه تایبه‌ته‌كان بۆ روداوی له‌م شێوه‌یه بۆیان ده‌ركه‌وت كه هاوڕێ ئه‌حمه‌د روداوه‌كه‌ی خوڵقاندوه و پاشان خۆی كوشتووه.
به‌م بۆنه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیان "ئه‌حمه‌د ره‌نجدیده" و "شادی ته‌به‌رخون" و هه‌موو هاوڕێیانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین.
سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه
٨/ژانویه/٢٠١٤
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.