بژی رۆژی جیهانی کرێکار
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه ساڵیادی روژی جیهانی كرێكاران، به بایه‌خێكی زۆرتره‌وه، خه‌ساره‌كانی ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه‌ی بزووتنه‌وه و خه‌باتی كرێكاران له پێناو پاشه‌كشه كردن به ده‌وڵه‌تی دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م مانگانه‌ی ئه‌خیری كرێكارانی كوردستان و باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، به روونی پیشانی دا كه لهدژوارترین هه‌لومه‌رجی پڕ لهخهفهقانی كۆمه‌ڵگایشدا، په‌رچه‌كرداری به‌هێزی كرێكاران و مانگرتنه‌كانیان، هه‌وێنی زیندوو بوونی خه‌باتی ئه‌وان و راوه‌ستانیان بۆ وه‌دیهێنانی خواسته رهواكانیانه.
به هیوای ئه‌وه‌ی خه‌باتی عه‌داڵه‌تخوازانه‌و به‌رابه‌ریخوازانه‌ی كرێكارانی ئێران و كوردستان، بگاته سه‌ره‌نجامی راسته‌قینه و شیاوی خۆی.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران - کومیته‌ی ئاڵمان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.