۱۳۹۲ فروردین ۸, پنجشنبه

پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی رەشەمە رۆژی شەهیدانی کۆمەلە



کۆمه ڵه ی شۆڕشگێڕی ز ه حمه تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته ی ده ره وه ی وڵات
Komala Party - Iranian Kurdistan
Abroad Committee
www.komala.org
komite.derava@komala.org
بە بۆنەی ساڵوگەڕی لە سێدارەدانی شەهیدان قازی محەممەد و هاوڕێیانی
خەڵکی خەباتکاری کوردستان بە هۆی خۆبەدسەتەوەنەدان و سەردانەنەواندنیان بۆ زۆرداران هەموو جارێ کەوتوونەتە بەر
پەڵامار و مافی سەرەتایی ژیانییان پێ ڕەوا نەبینراوە. ڕۆژانی تاڵ لە مێژوی خەباتی نەتەوەی کورد زۆرن. هەر لە ئەنفال و
کیمیاباران و کوشتاری بە کۆمەڵ و لە سێدارەدان و هەڵواسین لە شەقامەکان و بۆمباران و کۆچ دانی زۆرەملی و هەزران شێوەی

نامرۆڤانە کە دژی نەتەوەیەکی ئازادیخواز و ئاشتیخواز و یەکسانیخواز کراوە.
لە سێدارەدانی قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە کۆماری جوانەمەرگی مەهابادیش نەیتوانی هەروەک هەموو کردەوە
جێنایەتکارانەکانی کە دژی گەلی کورد کراوه، پێش بە ورەی بەرزی خەڵکی کوردستان بگرێ. بە پێچەوانە ڕۆڵەکانی تێکۆشەری
کوردستان ژیلەمۆی ئەو ئاگرەیان هەر کات گەشاوەتر و بە شێوازی سەردەم هەڵگیرساندووەتەوە. مێژووی خەباتیان بەرز
نرخاندووە و کەم و کوڕییەکانیان داوەتە بەر رەخنەی شۆڕشگێڕانە و کردوویانەتە چرای ڕێی خەباتی ئەمرۆ.
ئێمە لێرەدا رێز دەگرین لە خەباتی شەهیدان قازی محەممەد و هاوڕێیانی و هەموو ئەوانەی لە پێناو مافەکانی گەلی کورد و
ئازادی و یەکسانی خوازی و دادپەروەی کۆمەڵایەتی گیانیان بەخت کرد تا زۆرداران بە چۆکدا بێنن و بەختەوەری بۆ کۆمەڵگای
کوردستان بخۆلقینن. یادییان ڕێز لێ دەگرین و بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانیان، ژیلەمۆی ئاگریک کە کردویانەتەوە دەگەشێنینەوه.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی دەرەوەی وڵات )ئوروپا(
ڕێکەوت: ٨٢ ی مارسی ٨١٠٢

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.