۱۳۹۲ شهریور ۶, چهارشنبه

عەبدوڵڵا موهتەدی: 28ی گەلاوێژ رۆژی بەرەنگاریی نەتەوەیی گەلی کوردە

وتووێژی ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژهەڵات لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی لەسەر رووداوی 28ی گەلاوێژ، ساڵوەگەڕی هێرشی نیزامی و داگیرکارانەی کۆماری ئیسلامی بە رێبەریی خومەینی بۆ سەر کوردستان
ئاسۆی رۆژهەڵات: بە بڕوای ئێوە هۆکارەکانی فەرمانی هێرشی خومەینی بۆ سەر کوردستان لە 28ی گەلاوێژی ساڵی 1358 چی بوون؟وڵام: بە بڕوای من سەرەکیترین بابەتێک کە بوو بە هۆی ئەوەی کە خومەینی و سەرانی کۆماری ئیسلامی لە 28ی گەلاوێژی ساڵی 58، هێرشێکی بەربڵاو و بێ بەزەییانە بکەنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات، لە نێوان بزووتنەوە و لافاویی شۆڕش لە کوردستان، لە تارانێک کە لە ژێر هەوساری مەلاکاندا بوو ململانێ و کێشەیەکی قووڵ بوونی هەبوو، ئەم کێشەیە تەنیا لە 22ی رێبەندان سەری هەڵنەدابوو، بەڵکوو لە پڕۆسەی راپەڕینی ئازادیخوازانەی خەڵک بە دژی رژیمی پاشایەتی لە ساڵی 1357ەوە ئەم دژایەتییانە بەردەوام بوونی هەبوو، بۆ ئەوەی کە بە تایبەت لە تاسووعا و عاشورای ساڵی 57 ئایەتوڵڵاکان و مەلاکان لە ئێران توانیان بە هۆکاری جیاواز کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری بە سەر بزووتنەوەی دژ بە رژیمی شا لە شاری تاران بە دەستەوە بگرن، توانیان بەم بەدەستەوە گرتنی هەژمونیە، هەم لە ناوەرۆک و هەم لە فۆرمگەلی خەباتکارانە روانگە و سیاسەتەکانی خۆیان بەرەو پێش ببەن.

لەو کاتەوە بە دوا ئێمە لە گەڵ داگیرکاری و بەرژەوەندی خوازییەکی بە تەواوەتی لە تاران روبەروو بووین، پۆلۆڕالیزمی سیاسی و فیکری لە تاران رۆژ لە دوای رۆژ کەم رەنگتر دەبووەوە و هێزی لایەنەکانی سەر بە خومەینی زۆرتر دەبوو. لە حاڵێکدا ئەم خاڵە لە کوردستان بوونی نەبوو و بزووتنەوەی کوردستان بە تەواوی بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازانە و لە ناوەرۆکیشدا دیموکراتیک و پلۆڕاڵیستی و لە فۆڕمیشدا جیاواز بوو.

هەر بۆیە لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە 22ی رێبەندان، بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن خومەینی و مەلاکان، ئەم داوەشان و کێشە لە نێو سروشت و خیسلەتی بزوتنەوە لە رۆژهەڵات و لە تاران زۆرتر و زۆرتر دەبوو. بە وتەیەکی دیکە مەلاکان لە تاران هەژموونی بە دەستەوە گرت. لە رۆژهەلاتی کوردستان بەو شێوە نەبوو، تایبەتمەندی بزوتنەوە لە تاران بوو بە ئایینی، ئەگەرچی لە سەرەتاوە ئایینی بوو بەڵام تایبەتمەندی ئەم بزووتنەوە، ئایینی نەبوو. لە کوردستان کەسێک ژنانی ئازار نەدەدا، حیجابی زۆرە ملی بوونی نەبوو، ئەو گوشارانەی کە لە تاران بە سەر ژناندا زاڵ بوو لە کوردستان بوونی نەبوو، ئەو گوشارانەی کە لە سەر بنکە مەدەنییەکان و رێکخراوە سنفی و کرێکاری و خوێندکارییەکان هەبوو، بە هیچ جۆرێک لە کوردستان بوونی نەبوو، بەڵکوو کوردستان قۆناغی بووژانەوەی دێمۆکراتیکی تێدەپەڕاند و هەموو ئەو بنکە سینفی و مەدەنیانە لە کوردستان لە شێعر و موزیک و شانۆ و یەکیەتییە کرێکاری و خوێندکاری و جووتیارییەکان و ...... بەرەو گەشەکردن دەچوون.


لەو کاتەوە بە دوا ئێمە لە گەڵ داگیرکاری و بەرژەوەندی خوازییەکی بە تەواوەتی لە تاران روبەروو بووین، پۆلۆڕالیزمی سیاسی و فیکری لە تاران رۆژ لە دوای رۆژ کەم رەنگتر دەبووەوە و هێزی لایەنەکانی سەر بە خومەینی زۆرتر دەبوو. لە حاڵێکدا ئەم خاڵە لە کوردستان بوونی نەبوو و بزووتنەوەی کوردستان بە تەواوی بزووتنەوەیەکی رزگاریخوازانە و لە ناوەرۆکیشدا دیموکراتیک و پلۆڕاڵیستی و لە فۆڕمیشدا جیاواز بوو.
راگەیاندن ئازاد بوو. هەموو کەسێک دەینووسی، کۆبوونەوە ئازاد بوو. قبووڵکردنی کوردستانێکی ئازاد لە ئێرانێک کە لە ژێر دەسەڵات و هەژموونی رووحانییەت دابوو، مومکین نەبوو. ئەوان نەیان ئەویست ئەم دوورگە ئازادە لە ئێرانێک کە دەیانهەویست بەتەواوەتی پاوانخوازانە بەڕێوەی ببەن، قبوڵ بکەن. بێجگە لەوەی کە کورد خوازیاری مافی نەتەوایەتی بوو، لە روانگەی سروشت و تایبەتمەندی دێمۆکراتیکی بزوتنەوە لە کوردستان و چ لە روانگەی ئەو داواکارییانەی کە نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە مافی نەتەوایەتی بوویان، دەبوایە درەنگ یان زوو بهاتبانایە سەروەختی خەڵکی کوردستان.

هەروەها بۆ بیانوو دەگەڕان کە یەکەم تێکەڵچوون رووداوێک لە شاری پاوە بوو ئەوکاتەی کە بەهێز بوون و جەماوەریی بوونی بزوتنەوەی کوردستانیان بینی، بەو ئاکامە گەیشتن کە دەبێت هێرشێکی گشتگیر و بەربڵاو وەڕێبخەن، هەر ئەوەشیان کرد.
لە 28ی گەلاوێژی ساڵی 58 بە فەرمانی خومەینی تەنانەت بە بێ ئاگاداری سەرۆک وەزیرانی ئەو کات، ئاغای بازەرگان هەموو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدا پڕوپاگەندەیەکی هەڵخڕێنەر و فالانژیستی و درۆهەڵواسین لەهەمبەر خەڵکی کوردستان لە هەموو شارەکانی ئێرانیان وەرێخستبوو و فەزایەکی دژە کوردستانی زۆر توندیان زاڵ کردبوو، ئەم هێرشەیان کرد.



ئاسۆی رۆژهەڵات: هۆکاری شکستی وتووێژەکانی هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی کورد لەگەڵ حکومەتی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی ئەوکات چی بوو؟

وڵام: یەکەمین وتووێژێک کە لە نێوان حکومەتی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی کورد لە رەشەممەی ساڵی 1357 لە شاری مەهاباد بوو کە ئەو کات ئاغای فرووهەر بەرپرسی لێژنەی نوێنەرانی دەوڵەتی ناوەندی کۆماری ئیسلامی بوو، لە بەرانبەریشدا شێخ عیزەدینی حسێنی، دوکتور عەبدولرەحمان قاسملو، کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی و کاک سەلاح موهتەدی لەم وتووێژانەدا بەشدار بوون. هەروەها جگە لەوەی کە ئەم حیزبانە بەشدار بوون، لە هەر شارێک دوو نوێنەر هەڵبژێردرا بۆ ئەو وتووێژە بەڵام لە نێوان ئەو نوێنەرانە خۆیان چەند کەسێکیان وەکوو نوێنەر و وتەبێژی سەرەکی هەڵبژاردبوو.

دانیشتن و وتووێژی دووهەم کە بەرێوە چوو لە خاکەلێوەی 1358 بە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ بە دوای دانیشتنەکەی مەهاباد بەڕێوە چوو. بەو جیاوازییەی کە ئەم جارە لە شاری سنە بەڕێوە چوو واتە دوای نەورۆزی خوێناوی شاری سنە. نەورۆزی خوێناوی شاری سنە روداوێکە کە لە ئاخرەکانی ساڵی 57 و سەرەتای نەورۆزی 58 روویدا بە بڕیاری سەفدەری نوێنەری خومەینی، پادگانی شاری سنەی دایەبەر تۆپباران و خۆمپارەباران. ئەم روداوە بەناوی نەورۆزی خوێناوی سنە ناسرا و ئەمەش بوو بە هۆی راپەڕینی خەڵکی شاری سنە.
کۆماری ئیسلامی بە بۆنەی ئەم هەلومەرجە بەناچاریی لێژنەێکی بۆ وتووێژ رەوانەی کوردستان کرد. لێژنەێک کە جگە لە مۆنتەزریی و خومەینی هەموو کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی تێیدا بەشدار بوون. ئایەتۆڵڵا تاڵەقانی، بەهەشتی، رەفسەنجانی، بەنی سەدر و وەزیری کشوەر ئاغای سەدری حاج سەید جەوادی و ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارناسان لەو کەسانە بوون کە لەم لێژنەدا بەشدار بوون.

ئەم وتووێژانە لە شاری سنە بەڕێوە چوو. دووبارە لێرەدا کاک سدیقی کەمانگەر رۆڵێکی گەورەی گێڕا، شێخ عیزەدین حسێنی هەر وەکوو پێشتر بەرپرسی ئەم لێژنەیە بوو و زۆرێک لە کەسایەتییەکانی کورد لەوێ بەشدار بوون. ئەم دانیشتن و وتووێژە ئاکام و دەسکەوتێکی بەدواوە بوو بەو مانایە کە لێژنەی دەوڵەت ناچار بوو زیندانیان و ئەو دیلانەی کە پادگان دەستبەسەری کردبوو ئازادیان بکات. "من خۆم یەکێک لەو زیندانیانە بووم". دووهەم ئەوەیکە قبوڵکردنی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکەم جار و تاکوو ئێستاش بۆ ئاخرین جار کە خەڵکی شار هەڵبژاردنی ئازاد بکەن، من ئەمە بە یەکێک لە دەسکەوتە گەورەکانی بزوتنەوەی کوردستان و خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری سنە دەزانم.

بەم پێیە ئەم هەڵبژاردنە ئازادە ئێمەی کورد دامانسەپاند. بەڵام بۆچی سەرەڕای ئەوەیکە ئەم وتووێژانە جاروبار  

دەسکەوتیشی هەبوو، بەڵام کێشەی کورد بە شێوەی ئاشتییانە چارەسەر نەکرا؟ هەر بەو جۆرەی کە باسم کرد شەخسی خومەینی هیچ بیرجیاوازیی و فرەچەشنییەکی لە ئێران وەکوو مافی نەتەویی و نەتەوەکان، دێموکراسی، ئازادی دەربڕینی بیروباوەڕ و راگەیاندنی قبوڵ نەدەکرد و جگە لە حاکمییەتی ئیستبدادی و کۆنەپەرستانەی ئایینی، شتێکی تریان هەڵنەدەبژارد. کوردستانیش دڕکێک لە نێو چاوانی کۆنەپەرەستانی نوێی ئێران بوو. هەربۆیە درەنگ یان زوو دەبووایە پەرچەکرداریان لە خۆ پیشان بدایەت و کوردستان لە نێو خوێندا بگەوزێنن. ئەگەرچی کوردستان هەنگاوێکی دژ بە هیچ ئوسولێکی دروست هەڵنەگرتبوو. هێرشیان نەکردبووە سەر شوێنێک، هیچ کوشتوبڕێک لە کوردستان بوونی نەبوو، دەستدرێژی یان قەیرانێک بوونی نەبوو، نەتەوەی کورد نەیدەویست هیچ خراپکارییەک بکات، بەڵام بەو هۆیانەوە کە باسم کرد، بوونی بزووتنەوەی کوردستانیان بە مەترسییەکی گەورە دەزانی. 

من هۆکاری شکستی ئەم وتووێژانە بەم خاڵانە دەزانم. بەڵام لە بیرمان نەچێت لە دوای هێرشی 28ی گەلاوێژ، دوای ئەوەی کە کۆماری 
کوردستانیش دڕکێک لە نێو چاوانی کۆنەپەرەستانی نوێی ئێران بوو. هەربۆیە درەنگ یان زوو دەبووایە پەرچەکرداریان لە خۆ پیشان بدایەت و کوردستان لە نێو خوێندا بگەوزێنن. ئەگەرچی کوردستان هەنگاوێکی دژ بە هیچ ئوسولێکی دروست هەڵنەگرتبوو. هێرشیان نەکردبووە سەر شوێنێک، هیچ کوشتوبڕێک لە کوردستان بوونی نەبوو، دەستدرێژی یان قەیرانێک بوونی نەبوو، نەتەوەی کورد نەیدەویست هیچ خراپکارییەک بکات، بەڵام بەو هۆیانەوە کە باسم کرد، بوونی بزووتنەوەی کوردستانیان بە مەترسییەکی گەورە دەزانی. 
ئیسلامی ئێران نزیک بە سێ مانگ پێش لەم رووداوانە کە بە تەواوەتی لە کوردستان چ لە روانگەی سیاسی و نیزامی شکستی خواردبوو، جارێکیتر لێژنەێکی بۆ کوردستان بۆ وتووێژ لە گەڵ کوردستان بەڕێکرد کە ئەم جارە بە لێژنەی تایبەتی(حسن نیت) ناوزەد کرا بوو.

ئەم جارەش نەتەوەی کورد رێکوپێکتر و یەکگرتووتر، توانیان ئۆرگانێک بە ناوی لێژنەی نوێنەرانی نەتەوەی کورد پێک بهێنن و لە چوارچێوەی ئەو وتووێژانە، بەڵام هەر بەو جۆرەی کە روون بوو، کۆماری ئیسلامی لەو وتووێژانەی پاییزی 58 یش بە ئامانجی وەرگرتنی کات و هیلاکی دەرکردنێکی نوێ و ئامادەکاریی و هێرشێکی دووبارە بۆ سەر کوردستان کەڵکی لێ وەردەگرت. هەر وایشی لێهات و لە خاکەلێوەی ساڵی 59 هێرشێکی بەربلاوێکی دیکە بۆ سەر کوردستان دەستیپێکرد. ئەم جارە رژیمی کۆماری ئیسلامی بەڵام نە بە ئاسانی بەڵکوو بە قیمەتی قوربانی گەلێکی زۆر کە خەڵکی کوردستان دایان، لە ئاکامدا توانیان لە بواری نیزامییەوە کوردستان بە دەستەوە بگرن.

ئاسۆی رۆژهەڵات: بەڕێزتان کاریگەرییەکانی هێرشی سەراسەری نیزامی بۆ سەر کوردستان چۆن لێکدەدەنەوە؟

وڵام: شۆکی سەرەتا چەند رۆژێک زۆرتر درێژەی نەبوو، کاتێک ئەم هێرشە بەربڵاوەی خومەینی بەو سام و هەژموونییەوە کە بە گشتی لە ئێران بووی، بەو توندییەی کە ئەو فەرمانی هێرشی دەرکرد، شۆکێکی سەرەتایی چەند رۆژێک زۆرتر بوونی نەبوو و خەڵکی کوردستان بە پێچەوانە شۆڕشگێڕتر لە رابردوو، سوورتر لە رابردوو و یەکگرتووتر لە رابردوو ئامادەبوون، هەر بەم هۆیشەوە توانییان ماوەی سێ مانگ بەتەواویی هێرشی کۆماری ئیسلامی لە هەموو کوردستانی رۆژهەڵات شکست بدەن و هەر بەو جۆرەی کە باسم کرد، هەر ئەم بابەتە بوو کە بووە هۆی ئەوەیکە جارێکیتر خومەینی ئامادە بێت بۆ وتووێژ. ئەویشتان پێ بڵێم کە ئێمە وەکوو حیزبی کۆمەڵە دڵنیا بووین کە درەنگ یان زوو هێرش دەکرێتە سەر کوردستان، بۆ ئەوەی کە بۆمان دەرکەوتبوو کە کۆماری ئیسلامی بۆ بیانوو دەگەڕێت و کوردستان ناتوانێ قبوڵ بکات.

لە کوردستانی ئازاد بە سەرنجدان بەم بابەتانە، هەوڵمان دابوو خۆمان تەیار بکەین کاتێک کە کۆماری ئیسلامی رۆژی 28ی گەلاوێژ هێرشی کردە سەر کوردستان. دوانیوەڕۆی 28ی گەلاوێژ لە کۆبوونەوەیەک کە سەرکردایەتی ئەو کاتی کۆمەڵە لە خانووی باوکی شەهیدی دوکتۆر جەعفەری شەفێعی گرتی، بە بەشداریی کردنی کاک فۆئاد مستەفا سوڵتانی لەوێدا ئێمە سوورتر بووین لە سەر بەرەنگاری لە بەرانبەر ئەم هێرشە بێ بەزەییانە. ئەم بانگەوازەمان کرو لە راگەیاندنێکی مێژوویی بە ناوی "گەلی کورد لە بۆتەی تاقیکردنەوەدا"، داوامان کرد لە هەموو خەڵکی کوردستان بەرەنگاری هەمە لایەنەی سیاسی و تەشکیلاتی و فەرهەنگی و هەروەها بەرەنگاری چەکدارانە بکەن. بەم جۆرە بوو کە بەرەنگاری چەکدارانە لە کوردستان بە دژی ئەم هێرشە دەستی پێکرد و لە قۆناغی یەکەمیشدا کۆماری ئیسلامی شکست بدەن.

ئاسۆی رۆژهەڵات: هەلومەرجی سیاسی ئەوکات و ئێستا لەم بابەتەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن ئەگەر بەراوردێکی مێژوویی بکەین؟

وڵام: ئێوە کاتێک ساڵی 1979 زایینی لەگەڵ ئەمڕۆ هەڵدەسەنگێنیت، جیاوازییەکانی ئەم دووانەت بۆ دەرئەکەوێت. ئێمە لەو کاتە هێشتا شۆڕشی ئەنفۆڕماتیک و راگەیاندنیمان نەبوو. لەو کاتە ئەم هەموو راپۆرتی وردو گەورە کە کاتژمێر بە کاتژمێر و خۆلەک بە خۆلەک لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە لە بەردەستمان نەبوو کە بە بۆنەی ئینترنت و شۆڕشی پەیوەندییەکان ئەمرۆ لە جیهاندایە.

تەنانەت هۆکارێکی تریش هەبوو: ئەوەش ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی ئەم جۆرە لە ئیسلامی سیاسیە بەوجۆرە ناسراو نەبوو بۆ جێهان و زۆر کەس تەنانەت بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران لە خەباتەکەیاندا بە دژی کۆنەپەرەستی شا پشتیوانیان دەکرد و هێشتا گیژ و سڕ بوون و دەبوا ساڵانێک درێژەی بێت تاکوو روانگەی گشتی جیهان تێبگەن کە چ کارەساتگەلێک لە ئێران روویداوە، هەر بۆیە ئێمە ئەم دوو دەورەی ئێستا و ئەو کات دەبێ لە یەکتر جیا بکەینەوە، سەرەڕای ئەم جیاوازییە دەمەوێت بڵێم سەرکوتی کوردستان و هێرشێک کە کرایە سەر کوردستان لە راگەیاندنەکانی نێودەوڵەتی ئەو کات دەنگدانەوەیەکی زۆر بەربڵاوی هەبوو. بە سەرەنجدان بە بارودۆخی ئەوکات، بەناوبانگترین رۆژنامەکانی وڵاتی فەرانسە وەکوو لۆمۆند، گاردییەنی بریتانیا، رۆژنامە ناسراوەکانی ئەمریکا و تلویزیۆنەکانی جیهان، راپۆرتی ئەم هێرش و کارەساتە کە لە کوردستان روویدا بە کۆمەڵگای جیهانیان راگەیاند. زۆرێک لە هەواڵنێرە ناسراوەکان و جێگای متمانە و پلە یەکی جیهان، خۆم لە بیرمە کە "ئێریک رۆلۆ" سەرنوسەریی لۆمۆند هات بۆ کوردستان. "دەیوید هرست" هەواڵنێر و راڤەکاریی زۆر بە ناو بانگی بریتانیایی کە بۆ گاردییەن چالاکی دەکرد، ئەمانە لە گەڵماندا وتووێژیان کردووە. لە کوردستان شار بە شار و شاخ بە شاخ بە شوێنماندا دەهاتن تاکوو راستییەکانی رووداوەکان لە کوردستان رابگەینن بەتایبەت وێنەێک کاریگەریکی زۆری هەبوو لە سەرتاسەری جیهاندا ئەویش وێنەی ئیعدامە بە کۆمەڵەکانی فرۆکەخانەی شاری سنە بوو کە لە ئاکامدا دوای نزیک بە 30 ساڵ دواکەوتن خەڵاتی پۆلیدزریان پێ به خشرا.

بە هەر حاڵ ویستم ئەوە بڵێم کە لە ئاستی خۆیدا بڵاوکرایەوە. لە بیریشمان نەچێت کە ئەوکات ئێمە هێشتا پشتیوانییەکی وەهامان نەبوو. وەکوو کورد سەرەڕای ئەوەیش کە بیروڕای گشتی ئاگادار بوونەوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەگەر چی مەحکومیان کرد، بەڵام پشتیوانییەکی سیاسی نێودەوڵەتی کە لایەنگری لە کورد بە مانای سیاسی وشە بکات نەبوو. تەنیا بە مانای مافی مرۆڤ و زانیاری گەیاندن تا ئاستێکی دیاریکراو نەک بە بەربڵاوی ئەم سەردەمە. بەڵام لە بارەی سیاسییەوە بە داخەوە هێشتا جیهان لەوەیکە لە مافی گەلی کورد لایەنگری بکات، مەودای زۆری هەبوو .

ئا: دیاکۆ مروەتی
وەرگێڕان بۆ کوردی: مێهدی قودووسی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.