یه‌كه‌مین پلێنۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران پاش چه‌نه رۆژ كاری چڕ‌وپڕ و قسه‌وباسی هه‌مه لایه‌نه له سه ر بابه ت و پرسه سیاسی و ته شکیلاتییه کان كۆتایی پێهات
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: له رۆژانی رابوردوودا، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م، یه‌كه‌مین پلێنۆمی خۆی به‌رێوه برد. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه به سروودی بانگه‌واز و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه ده‌ستی پێكرد، دوو رۆژ و نیوی خایاند و كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی و حیزبی گرینگی تاوتوێ كرد و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر دان.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌ولێر، یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌و پلێنۆمه بوو كه تێیدا وێڕای بیستنی راپۆرتی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه له كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، به‌وردی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ كران و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كرایه‌وه. به‌كورتی، سیاسه‌تی ئێمه سه‌بارت به هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و كۆنگره‌یه و كاری چڕ‌وپڕ و به‌حه‌وسه‌له له‌و بوواره‌دا، دوور خستنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پاوانخوازی و هێژمۆنیخوازی و كردنی به تریبونێكی دێمۆكراتیك بۆ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان، وریا بوون له‌حاست به‌رژه‌وه‌نده‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و تێنه‌په‌ڕینی هیچ چه‌شنه بڕیارێك كه ویست و ئیراده و خه‌باتی ئه‌و به‌شه له كوردستان بخاته ژێر پێوه، ئه‌و خاڵانه بوون كه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كرایه‌وه. هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی و كاركردن له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا دیاری كرا.
كۆمه‌ڵێك بابه‌تی حیزبی گرینگیش كه به‌دوای به‌ڕێوه چوونی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م هاتبوونه ده‌ستووری كارمانه‌وه، له‌م پلێنۆمه‌دا خرانه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا، له‌وانه: دیاری كردن و په‌سند كردنی جێگره‌كانی سكرتێری كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژاردنی ده‌فته‌ری سیاسی، رێكخستنی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێكخستنی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، رێكخستنی كۆمیسیۆنی نیزامی، رێكخستنی كۆمیسیۆنی ئه‌ندامه‌تی، بڕیاری دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژی، تاوتوێ كردنی پرسی یه‌كگرتنه‌وه و دارشتنی چوارچێوه‌ی سیاسه‌تمان له‌و باره‌یه‌وه و دیاریكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دوادا چوونی ئه‌و مه‌به‌سته، تاوتوێ كردنی یاسا و رێسای دیاریكردنی هاوكارانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، په‌سند كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی توێژینه‌وه‌ی باری گه‌شه سه‌ندنی ئابووری كوردستان كه له كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م پێشكه‌ش كرابوو، دیاریكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ر له‌نوێ نووسینه‌وه‌ی "ئایین¬نامه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه"، تاوتوێ كردنی كاری رۆژهه‌ڵات تی.ڤی و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی، رێكخستنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له هه‌ولێر، به‌ستنی سێمینارگه‌لی پێویست و هتاد.
پلێنۆمی یه‌كه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی یه‌كڕیزی و خه‌باتكارانه‌دا و وێڕای ئاماده‌یی ته‌واو بۆ قۆڵ لێهه‌ڵماڵین و كاری پڕبه‌پڕ و به بڕوایه‌كی پته‌و به سه‌ركه‌وتن، كاره‌كانی خۆی كۆتایی پێهێنا.

كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
1ی خه‌رمانانی 1392ی هه‌تاوی، 23ی ئووتی 2013ی زایینی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.