۱۳۹۳ خرداد ۱۸, یکشنبه

حضور دبیرکل حزب کومه‌له‌ کردستان ایران آقای عبدالله‌ مهتدی و هیت همراه‌ ایشان
در مراسم بزرگداشت صارم الدین صادق وزیری













۱۳۹۳ خرداد ۶, سه‌شنبه

راگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵە

بۆ ئاگاداری و رای گشتی!
لەم دواییانە و لە چەند حەوتووی رابردوو ژمارەیەك لە ئەندامانی كومیتەی ناوەندی، كادر، ئەندامان و لایەنگرانی ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە دوای هەندێك رەخنە و كێشەی ناوخۆیی لەگەڵ زۆرینەی رێبەری ك.ز.ك و راگەیاندنی فراكسیونێك، سەرئەنجام بە تەواوی لە ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان هاتنە دەرێ‌. زۆرینەی زۆری ئەو هاوڕێیانە لە راگەیاندراوێك كە لە رێكەوتی 23\5\2014 بڵاو بۆتەوە خوازیاری پەیوەست بوون بە ریزەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بوون. 

كۆمەڵە بەخێرهاتنی ئەو هاوڕێیانە دەكا و هەر وەك چۆن باوەشی ئاوەڵایە بۆ هاتنی هەموو تێكۆشەرانی كۆمەڵە باوەشی بۆ ئەوانیش كراوەیە و هیواخوازە بە هاتنیان بۆ ریزەكانمان خزمەتی باشتر بە ئامانج و ئارمانەكانی كۆمەڵە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن. لە هەمان كاتدا بە پێویستی دەزانین كە روونی كەینەوە پەیوەست بوونی ئەو هاوڕێیانە بە ڕێزەكانی كۆمەڵە، لە روانگەی ئێمەوە هیچ دژایەتێكی لەگەڵ پرۆسەی یەكگرتنەوە نییە. ئێمە سوورین لە سەر درێژەپێدان بە هەوڵەكانی خۆمان بۆ یەكگرتنەوەو قەرەبوو كردنەوەی كۆی ئەو لێكترازانەی نزیك بە هەشت ساڵ لەوە پێش لە نێوانماندا روویدا. 

سكرتارییەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
‏26‏/05‏/2014

راگەیەندراوی فراکسیۆنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە پەیوەست بوونیان بە ریزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

بۆ :

رای گشتیی کوردستان!

هەموو ناوەندو رێکخراوە سیاسی‌و نەتەوەییەکان!

کۆمەڵگای مەدەنی‌و ناوەندو رێکخراوە پیشەییەکان!

میدیاو بڵاوکراوە گشتیەکان!

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان، هەروەک ئاگادارن ولە راگەیاندراوەکانی پێشتردا رامانگەیاندووە، ئێمە ئەو کەسانەی کە لە خوارەوە واژۆی ئەم دەقەمانکردووە،پاش هەوڵی بێ هەدادان و ماندوو نەناسانە بۆ راستکردنەوەو چاکسازی و مانابەخشی بە کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان،لەبەر نەگونجانی لایەنی بەرامبەرو پیداگرییان لەسەر مانەوە لە قەیران‌و ڕق ئەستووری‌و بێ‌باوەڕییان بەکاری رێکخراوەیی‌و خۆپاراستن لە ئافراندنی رۆڵ‌و ساخکردنەوەی ناسنامەو قبوڵ نەکردنی بەرپرسایەتی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و تەنانەت هاوڕییانەو رەوشتی هاوڕێیانە لە زۆر بواردا،بە کۆمەل دەستمان لە کارکێشایەوەو ئەو بەناو پێکهاتەو دیاردە ناپێویست‌و، نابابەتیەمان بەجێهێشت.

هەر لە سەرەتای شرۆڤەو بەباوەڕگەیشتنمان بە کۆتایی هاتنی رۆڵ‌و فەلسەفەی مانەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەهەموو رێگایەکی گونجاو، خوازراو، پەسەند، مەدەنی‌و دیموکراتیکەوە، هەوڵەکانی خۆمان خستەگەڕ تا بتوانین لە هەوڵێکی هەمە لایەنەدا بۆ پێناسەو شوناس بەخشی‌و مانا ئافراندن بە ئەم پێکهاتەیە هەنگاوێک هەڵبێنینەوە. بەداخەوە هەروەک چاوەڕوان دەکرا دەقگرتوویی زۆرینەی سەرکردایەتی بەبێ رۆلی‌و رۆژتێپەڕاندن‌و بێ ناسنامەیی، گرفتی مەزن‌و بەربەستی ئەستەمی بۆمان سازدا، لەخۆ دزینەوەیەکی ئاشکراو بەرچاودا ئەم سەرکردایەتیە دەرگای هەموو رێگاو دیالۆگ‌و چاکسازییەکی داخست‌و خۆی تەیارو ئامادەی کێشە‌و لێکراسان‌و رووبەرووبوونەوەی فیزیکی دەکردو کرد. چۆن باوەڕمان وابووەو وایەکە مەشقی دیموکراسی‌و پرۆژەی چاکسازی‌و هزری بابەتی‌و ئەندێشەی تەندروست. دەبێت هەموو رێکارو میکانیزمەکانی لەگەڵ ئاراستەو ئاسۆی بابەتەکانی بێنەوەو،کلتوری ئاسانگیری‌و سازان‌و دانوستان جێگای هەموو رێکارو میتۆدە نەشیاوەکانی تر بگرێت‌و نەریتێکی نوێ لەم ململانییانەدا سەرهەڵبدات‌و پرێستیژو هێژمۆنی بزاوتی کوردستان‌و بەریانی چەپی دیموکرات‌و سوسیالیستی بپاریزرێت. تا دواسات‌و دوا ئەگەرەکانی چاکسازی ماینەوەو هەروەکوو گفتمان دابوو خۆمان لە:

١- هەڵشاخان و رووبەرووبوونەوەی فیزیکی.

٢- جیابوونەوەو ئینشعاب‌و میرات بەشکردن.

٣- دروستکردنی حیزب‌و لایەنی تازە،پاراست

پێمان وابووەو وایە، کە سازدان‌و دروستکردنی هەر ڕێکخراوەیەکی دیکەی سیاسی دەبێتە شتێکی زیادی‌و ناتوانێ لە هیچکام لە رووبەرەکانی بزووتنەوەی کوردی رۆژهەلاتدا رۆڵی شیاو و پەسەند ببینێت‌و کەلێنێ لە کەلێنەکانی ئەم بزاوتە لەهیچ جەمسەرێکیدا پڕکاتەوە .

ئێمە کە دەڵێن :

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر هەر بۆچوون‌و بنەمایەک دروست بووبێت، نەک هەر نەیتوانیوە بۆشاییەک لە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کورد پڕ بکاتەوە، بەڵکوو تەنانەت سەرگەردان‌و وێڵ‌و گیرۆدەی کێشەگەلێکی شەخسییە کە بە کەڵکی باسکردن نایەت، بۆیە بەردەوام لە هەناوی خۆیدا هەڵگری قەیران‌و قەیران‌و قەیرانە.

ئەم بڕگە، باوەڕو تێگەشتنی بابەتیانەمانەو جگە راستییەکی سیاسی‌و لێکدانەوەیکی وردی کۆمەڵناسیی رامیاری‌و شرۆڤەیەکی زانستیانەی ئەم دیاردە، شتێکی دیکەی لە پشتەوە نەبووەو نیە.

ئەم باوەڕو بڕگەیە دەرئەنجامی چەندین ساڵ کارو رامانمانە لەگەڵ ک.ز.ک،و خوێندنەوەی سیاسیمانە بۆ چەپی رۆژهەڵات‌و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەیمان، نەک هەڵچوونێکی ساتانەو قارێکی ناهاوڕێیانە.

هەر لەم روانگەو بۆ وەفاداربوون بە گفت‌و پرەنسیپەکانی خۆمان‌و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەیی‌و نیشتمانیمان‌و چەپی دیموکرات‌و سۆسیالیستی کوردستان، ئێمە بڕیارماندا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وەک‌ باشترین جێگا بۆ کاری سوودمەندو هاوڕێیانە هەڵبژێرین‌و بەبێ چاوەڕوانی پلەو پایەو بەپێی سوودمەندیمان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکان، بچینە ناو رێزەکانی ک.ش.وه.‌

روونە ئەم بڕیارەمان لە رامان‌و فامکردنی بابەتیانەو وەرگرتنی بەرنامەی سیاسی‌و هەڵوێست‌و رێکخستن‌و پەسەندکردنی کۆی کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانەوە دیت. باوەڕمان وایە کە ئەم رێکخرواەیە زەرفی گونجاو و میکانیزمی شیاو و دیاردەیەکی پێویست‌و بابەتییە بۆ رێکخستن‌و ئاراستەکردنی خەباتمان لە هەردوو جەمسەری بزاوتی نەتەوەییمان‌و چەپی مۆدێڕن‌و کراوەو ئەمڕۆییانەی رۆژهەڵاتدا .

هیوا خوازین ئەوکەسانەی کە هەر لە ک.ز.ک‌دا بێ‌شوناسی گەمارۆی داون لە پێداچوونەوەی خۆیان‌و گرتنی هەڵوێستێک کە شیاوی کەسایەتی خۆیان‌و لە قازانجی خەباتی بزووتنەوەی جەماوەریدا بێت، خۆیان پەیوەست کەن بە حێزب‌و رێکخراوەیەکەوە کە خاوەن کەش‌و هەوای سیاسییە، دیارە لە تێڕوانینی ئێمەوە ک.ش، ئەو تایبەتمەندیانەی تێدا بەدی ئەکرێت‌و باشترین ئاڵتەرناتیڤە.

جەلیل ئازادیخواز،ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
بیژەن قوبادی،ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
عەبدوڵڵا کۆنە پۆشی،ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
بورهان رەوشەن،ئەندام و کادر و ڕاوێژکاری ک.ن
حامد ساعەتی،ئەندام و کادر و ئەندامی پێشووی ک.ن
عەبەی مەریوان،ئەندام و کادری دێرینی کۆمەڵە
رەوف ئیزەدی،ئەندام و کادری دێرینی کۆمەڵە
خالد محەمەدی،ئەندام و کادری دێرینی کۆمەڵە
ئەحمەد کەریمی،ئەندامی کۆمەڵە
لوقمان مەنووچێهری،ئەندامی کۆمەڵە
وریا عەبدوڵڵایی،ئەندامی کۆمەڵە
سیروان قوبادی،ئەندامی کۆمەڵە
حەنیفە پارسا،ئەندامی کۆمەڵە
تەحسین ئیزەدی ،ئەندامی کۆمەڵە
عوسمان محەمەدی،ئەندامی کۆمەڵە
ئاژوان یەزدانی،ئەندامی کۆمەڵە

ئەمیر زەندی،ئەندامی کۆمەڵە
حەمید قەمەری،ئەندامی کۆمەڵە
ئیدریس پیری،ئەندامی کۆمەڵە
فەرهاد حاجیلۆ،ئەندامی کۆمەڵە
رەحمان سدیقی،ئەندامی کۆمەڵە
شێرکۆ مەهاباد،ئەندامی کۆمەڵە
حەمید نەدیمی،پێشمەرگەی کۆمەڵە
جەلال فەتاحی،پێشمەرگەی کۆمەڵە
ئازاد ئیلامی،پێشمەرگەی کۆمەڵە
مریەم ئیلامی،پێشمەرگەی کۆمەڵە
کورش خاتری،پێشمەرگەی کۆمەڵە
ئازاد راوەند،پێشمەرگەی کۆمەڵە
چیا حەسەنی،پێشمەرگەی کۆمەڵە
گۆران دێهلەقی،چالاکی سیاسی/ لایەنگر
بەهیە کەمانگەر،لایەنگر
کاوە قەمەری،لایەنگر
هەستی قەمەری،لایەنگر
سیروان رەشیدی،لایەنگر
وریا کەرەمی،لایەنگر
هیوا خورەند،لایەنگر
سەبری عەباسی،لایەنگر
قومری عەباسی،لایەنگر
جەمال حەسەن زادە،لایەنگر
مەریەم ساڵحی،لایەنگر
ئەلیاس سەمەدپووری،لایەنگر
شێرکۆ بۆکان،لایەنگر
نەسرین محەمەدی،لایەنگر
هەموو رێکخستنەکانی پارێزگای کرماشان
هەموو رێکخستنەکانی پارێزگای ئیلام
هەموو رێکخستنەکانی یارسان
بەشێکی بەرچاو لە رێکخستەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە ناوچەکانی سنە، مەریوان، قوروەو کامیاران.
کۆمیتەی ئامریکای ک. ز. ک

۱۳۹۳ خرداد ۲, جمعه

عەبدوڵڵا موهتەدی: هیچ رژیمێکی دیکتاتۆر ناتوانێ لەبەرابەر بزووتنەوەی جەماوەری خۆڕاگری بکات


کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ لە سۆئێد بەردەوامەو ئەمڕۆ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە وتارێکی سەبارەت بە پرسی پێویستیی یەک گوتاری و هاوپەیوەندیی هێزە دێمۆکراتیکەکان لە ئێران پێشکەش بە بەشدار بووانی سمینارەکە کرد

ئاسۆی رۆژهەڵات: وەک پێشوتر لە هەواڵەکانی ئاسۆی رۆژهەڵات بڵاو کرایەوە ئەمڕۆ یەک شەممە 28ی گولان لە درێژەی دووەم رۆژی کارەکانی سمیناری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و لە پانێلێکی دیاریکراو لەسەر "پرسی پێویستیی یەک گوتاری و هاوپەیوەندیی هێزە دێمۆکراتیکەکان" بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە یەکیک لە باسکارانی ئەم تەوەرە بوو. 

بەریزعەبدوڵڵا موهتەدی لە بەشێک لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە دوو جۆر هۆکار یان دو جۆر ترس لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کردو رایگەیاند: 

دوو هۆکار یان باشترە بڵێم دۆجۆر ترس لەو لەمپەرانە بوون کە رێگریان کردووە لە یەکگرتوویی هەمە لایەنەی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە ئێران، یەکیان ترس بووە لە هێرشێکی نیزامی ئامریکا بۆ ئێران و ئەوەی دیکەیان ترس بوو لە دابەش بوونی ئێران. ئەم دوو هۆکارە یان بوونی ئەم دو جۆر ترسە بەشێوەی راستەوخۆ کاریگەری بووە لەسەر مانەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی. هێرشی نیزامی بۆ سەر ئیران راستەوخۆ بۆتە هۆی دروست بوونی سەف بەندییەکی تەواو زیانبار و دەستکرد لە لە بەرابەر هێرشی ئامریکا بۆ ئێران لە ساڵانی رابردووداو ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هەڵوێستی جیاواز و زۆر جار دژ بە یەک بگرن. ئەو هەروەها لەدرێژەی ئەم باسەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستاکە و پاش هاتنە سەرکاری ئۆباما ئەو گریمانەیە لاواز بووەو و پێشوتریش بوونی شتێکی لەو چەشنە بەهێز نەبوو، بەڵام بووە هۆی وەڕێخستنی پانیکێکی لەو جۆرەو ریزبەندییەکی ناپێویست و دژ بەیەک لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیدا.

بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بە هۆکارەکەی دیکە کردو رایگەیاند، هەر جۆرە هەوڵ وتێکۆشانێک لە پێناو گۆڕانکاری ئێران بەو مانا پێناسە دەکرێ کە هەوڵی لەو بابەتە دەبێتە هۆی دابەش بوونی ئێران و بەو بۆنەوە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بەو بڕوایە گەیشتبون کە بوونی دێمۆکراسییەک لە ئێران بەو شێوەیە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و دابەش کردنی ئێران و کەواتە بوونی کۆماری ئیسلامی قەبووڵ بکرێت شیاوترە لەوەی کە ئێران بڕوات بەو ئاقارەدا. 

بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی هەروەها دەڵێت: ئەگەر قەرار بێت ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکە دابەش بکرێت بەهۆی بوونی هەڵاواردن و ئیسبتداد ئەو وڵاتە دابەش دەکرێت نە بە هۆی گەشەی دێمۆکراسی وەدی هاتنی مافەکانی خەڵک. ئەو هەروەها وێڕای دەست خۆشی لە گرتنی سمینارێکی لەو چەشنە لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەشداری کەمی بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سەرتاسەری راگەیاند و وتی: پێویستە لێرەدا رەخنەیەک بگیرێت لەو کەس و لایەنانە سەرتاسەرییانەی کە بەردەامن لە بەشداری نەکردن و ترسیان هەیە لە بوونی دامەزراوەیەکی لەو جۆرە. بوونی سمیناری لەو چەشنە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ دەبێتە هۆی لێکتێگەیشتنێکی هەمە لایەنەی هێزو لایەنە دێمۆکراسیخوازەکانی ناوخۆی ئێران. 

بەریز عەبدوڵڵا موهتەدی سەبارەت بەگرنگی بوونی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەتی سەبارەت بە بەشداری کەمی بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سەرتاسەری ودێمۆکراسی خوازی ئێرانی لەم کۆبونەوەدا وتی، تایبەتمەندییەکی گرنگی کە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدرالڕ دەبێت لە بەرابەر ئۆپۆزیسیون بیبێت ئەوەیە کە دەتوانیِ بەشێوەی بێ لایەنانە دەوری هەبێت و بە تایبەتی ئەگەر ژمارەیەک زیاتر مەیلیان بەرەو چەپ یان کۆماریخواز بوون هەبێت، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران دەبێت بە رۆحێکی کراوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار بکات و تەنانەت دەتوانێ دەورێکی گرنگی لە کۆکردنەوە ویەکگرتنی ئەم هێزانە هەبێت، ئەزموونی هێزە کوردییەکانی وەکوو کۆمەڵەو دێمۆکرات لەگەڵ بوونی سیاسەتی سەربەخۆیان، گرنگی ئەم پرسە زیاتر دەخاتەڕوو. 

عەبدوڵلا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە درێژەدا رایگەیاند: تا ئەو شوێنەی کە دەگەڕێتەوە بۆ ناوخۆی ئێران رایگەیاند، تەواوی ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی کە خوازیاری گۆڕانی هەمەلایەنەی ئێرانن، پێویستە هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ لە مەر بەهێزترکردنی بزوتنەوە مەدەنی و جەماوەرییەکان لە ئێران. هەر بزووتنەوەیەکی تەنانەت ئەگەر چکۆلەش بن دەبێت پشتیوانی لێبکرێت. کرێکارانێک کە دێنە سەر شەقام و خوازیاری مافەکانی خۆیانن و ئەو ژنانەی کە داخوازی مافی یەکسانن و تەنانەت ئەو ژنانەی لە ژێر ناوی ئازادی بە ئەسپایی روسەرییەکانی خۆیان لادەبەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە وشارۆمەندانی بەلوچ کە خوازیاری مافەکانی خۆیانن و تا خوێندکاران و ژینگە پارێزان و هەر جۆرە ئین جی ئۆ کان بە مەرجێک کە ئامانجە پێشکەوتنخوازانەکانیان خستۆتە بەردەم خۆیان دەبێت سەرجەم بزووتنەوەی دێمۆکراسی خوازی ئێرانی دەبێت پشتیوانی سەرەکی ئەم بزووتنەوانە بن.

ئەو هەروەها رایگەیاند کە بزووتنەوە جەماوەرییەکان لەئێران دەتوانن و دەبێت کۆماری ئیسلامی  چ لەئاستی کەم و چ لە ئاستی به رفراواندا ناچار به پاشەکشە بکه ن، هیچ رژیمێکی دیکتاتۆری ناتوانێ لەبەرابەر بزووتنەوەی بەهێزی جەماوەری خۆڕاگری بکات، هەڵبەت دێمۆکراسی و دابین کردنی مافەکانی خەڵک بە بێ روخانی کۆماری ئیسلامی نایەتە دی، بەڵام پاشەکشەکردن بە کۆماری ئیسلامی و لاواز کردن و خستنە پەراوێزی و لە ئاکامدا بەرەو روخانی کۆماری ئیسلامی مومکینەو کلیلی ئەم بزووتنەوانەش لە ناوخۆی ئێرانەو تەنیا پێویستە ئەم بزووتنەوانە پێشکەوتوو و دێمۆکراسیخواز بن و دەبێت پشتیوانیان لێ بکرێت و ئەو کارتی گوشارەیە کە پێشنیازی دەکەین بۆ گۆڕانی کۆماری ئیسلامی و دەبێت لە دەوری کۆ بینەوەو داکۆکی لەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانە دەکرێ وەک یەکێک لە تەوەرەکانی یەکگرتوویی ئۆپۆزیسۆنی دێمۆکراسیخوازی لە ئێران وەسف بکرێت.

سکرتێری گشتی کۆمەڵە لەکۆتاییدا وتی: تا ئەو شوێنەی بۆ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران و سەرجەم بزووتنەوەی دێمۆکراسی خوازی ئێرانی دەگەڕێتەوە و دەستیان دەگاتە رێکخراوەکانی جیهانی مافی مرۆڤ، پارلەمانەکان، حیزبەکان و راگەیاندە نێونەتەوەییەکان و تەنانەت دەوڵەتەکان  دەبێت ئەم بابەتە بەشێوەی راشکاوانە باس بکرێت کە چارەسەری کێشەی ئەتۆمی گرنگە و لەسەرەتاشەوە کۆماری ئیسلامی نەدەبوایە بەدوای کارێکی لەو جۆرە بروشتایەت، بەڵام پرسی سەرەکی خەڵکی ئێران پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و دەبێت هەمە لایەنە گوشار بێنن بۆ لایەنە نێوتەوەییەکان کە گرنگی شیاو بدات بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و لە دانوستانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نابێت پرسی مافی مرۆڤ لە بیربکرێت و بۆیە لە هەر ئاستێکدا کە دەتوانین بابەتی پرسی مافی مرۆڤروو لە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی بە گرنگییەوە باسی بکەین و ئێمە نەتەنیا لە سیاسەتی ناوخۆیی جیاوازیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە بگرە لە بواری سیاسەتی دەرەکیشدا بەتەواوی سیاسه تی جیاوازمان هەیە رووبه کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا. 

۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۲, جمعه

به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ رێوره‌سمی رێزگرتن له رۆژی جیهانی کرێکار
له‌شاری کۆڵنی ئاڵمان










۱۳۹۳ اردیبهشت ۸, دوشنبه

بەیاننامەى کۆمیتەى ناوەندیى کۆمەڵە بە بۆنەى 1 مەى رۆژى جیهانى کرێکار

ئەوەڵى مانگى مەى رۆژی هاوخەباتی و هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار لە هەموو کرێکارانی ئێران وکوردستان و جیهان پیرۆز بێ.
هەموو ساڵێک لە سەرتاسەری جیهان و لەم رۆژە مێژوویی و نێونەتەوەییە، کرێکاران و زەحمەتکێشان و ئازادیخوازان رێز دەگرن لە خەبات و قوربانیدانی چینی کرێکار و هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ بەرەوپێشچوونی خەبات و دەسکەوتیان دەکەن و لە لایەکی دیکەش رێبەران و بزووتنەوەی کرێکاری بەرنامە و پلان بۆ کارو خەباتی ساڵی داهاتوویان دادەڕێژن . لەم رۆژەدا لە هەموو جیهان بە شێوازى جۆراوجۆر لە لایەن رێکخراوە سیاسیەکان، سەندیکاو رێکخراوە سینفی ومەدەنییەکان رێز لەم رۆژە دەگیرێت و هاوسۆزى و هاوپشتى خۆیان بۆ ئەم چینە گرنگەى کۆمەڵگا دووبارە دەکەنەوە.
ئەم ساڵیش کرێکاران وهەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێران و کوردستان لە کاتێکدا بەرەو پیرى ئەم یادە مێژووى و جیهانییە دەڕۆن کە وەک هەموو رۆژانیتر ژیانیان لە سەخترین و دژوارترین شێوەدا تێپەڕ دەکەن. قەیرانى کەڵەکەبووى ئابوورى و زیاد بوونى رێژەى بێکارى، گرانى و هەڵاوسانى بازاڕ بە شێوەیەکى نائاسایى، هاتنە خوارى واحیدى پوڵى ئێران لە بەرامبەر پوڵى جیهانى لە بورسی بازاڕى جیهانیدا، هەموویان بەرهەمى سیاسەتى نادروست و خولقاوی کۆمارى ئیسلامین کە راستەوخۆ گوشاریان بۆ میلیۆنان بنەماڵەى کرێکار و کەم داهات هێناوەو سەدان کێشەو گرفتى ئابووری و کۆمەڵایەتی جۆراوجۆری رۆژانە و درێژماوەی بۆ دروست کردوون. ئەمساڵ دەوڵەتی دژە کرێکاری کۆماری ئیسلامی بە دیاریکردنی 608 هەزار تمەن وەک حەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی 1393 لە لایەن دەوڵەتی روحانیەوە، نیشان دەدا کۆماری ئیسلامی تا چ رادەیەک بەنیسبەت ژیان و بژێوی کرێکاران و بنەماڵەکانیان دڵڕەق و بێ رەحمە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە قسە و ئیعترافی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەر بنەماڵەیەکی 4 کەسی لە مانگدا 2 میلیۆن تمەن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان پێویستە.
لە سایەى ئەم رژیمەو سیاسەتە چەوت و نادروستەکانى بەرامبەر بە هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگای ئێران و یەک لەوان چینى کرێکارو کەم داهات لە ناخۆشترین و خراپترین بارودۆخدان و بێکارى و هەژارى زۆرترین ئاستەکانى خۆى بڕیوە. نەبوونى دەرفەتى کار، نەبوونی بیمەى کۆمەڵایەتى و تەندروستى، لە بەر چاو نەگرتنى پێوەرەکانى کار، رەچاونەکردنى ستاندارە جیهانیەکانى بازاڕى کار، دواخستن و نەدانى حەقدەست لە کاتى خۆى، نەڕەخساندنى هەلى کار بۆ لاوان و ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی، بێکاربوونى رێژەیەکى زۆرى دەرچووانى زانکۆکان کە بە پێى ئامارى رەسمى رژیم نزیکەى 5 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە ئێراندا خوێندنیان تەواو کردووەو پەیوەست بوون بە بازاڕى کار و بێکاران، بەڵام لەو بازاڕە بێ رەحمەدا کاریان دەست ناکەوێ . ئەمانە هەموو ئەو سیاسەتە چەوتانەن کە خەڵکى ئێرانى بە گشتی و کرێکاران بە تایبەتی تووشی ناشایستەترین و دژوارترین ژیان کردوەتەوە و دۆزخێکی بە ناوی ژیان بۆ خولقاندوون.
سەرەڕاى هەموو ئەو قەیران و سەختیانەى کە هاتوونەتە سەر رێگاى ژیان و گوزەرانى کرێکاران نەبوونى دەرەتانى ژیانێکى ئازاد لە رووى سیاسى و کۆمەڵایەتى و .... هتد کە ئەویش لە بێ مافى سیاسى ومەدەنى و سینفى خۆى دەبینێـتەوە، رێگاى لە پێکهێنانى رێکخراوە کرێکارییەکان گرتووە کە بتوانن لەم بارودۆخە ناهەموارەدا بە هاناى کێشە جۆراوجۆرەکانى کرێکارانەوە بچن و هەرچى زیاتر یەکگرتوویى و هاوپێوەندى و هاوسۆزى لە نێو کرێکاراندا پێک بێنن. لە باتى پاراستنى ماف و حەقدەستەکانیان کرێکاران توندو تیژیان بەرامبەر دەکرێت و ماف و حەقدەستەکانیان نادرێ، گوشار هێنان و هەڕەشەى بەردەوامى ناوەندە ئەمنیەتیەکان لە چالاکان و هەڵسوڕێنەرانى بوارى رێکخراوە کرێکاریەیکان لە سەر سەرەتایترین مافەکانیان، دەستگیر کردنیان بە شێوەیەکى نامرۆڤانە و بێحورمەتى و ئەشکەنجە دانیان لە کونجى زیندانەکاندا، داخستنى سەندیکا و رێکخراوەکانى تایبەت بە کرێکاران بەشێکن لەو بارودۆخە دژە کرێکاری و پڕ لە پێشێلکاریەى کە لە سایەى کۆمارى ئیسلامیدا رووبەڕووى کرێکاران و بزوتنەوەکەیان دەبێتەوە.
ئەگەر لەم رۆژە جیهانییەدا، چاوێک بە سەر بارودۆخى کرێکارانى کوردستان بخشێنین دەبینین کە بارودۆخى ژیان و گوزەرانى کرێکارانى کورد لە ئێراندا زۆر نالەبارترە. نەبوونى دەرفەتى کارى پێویست و هەڵاواردنى ئابوورى و نەبوونى سەرمایەى پێویست و گەشەپێدانى ئابوورى، نەبوونى ناوەندى پیشەسازى پێویست و وەبەرهێنان لە ناوچەکانى کوردستان دا بووەتە هۆى دروست بوونى بارودۆخێکی نالەبارتر و سەخت کە کرێکارانى کوردو بنەماڵەکانیان رەنج و کوێرەوەرى و ئازاری زۆرتریان بەردەکەوێ. بەڵام سەرەڕاى ئەم هەموو هەڵاواردن و سەختیانە کە لە کوردستان و لە کرێکارانى کورد دەکرێ، چالاکان و هەڵسوڕێنەرانى بوارى رێکخراوە کرێکارییەکان لە ئاستی ئێران بە گشتی و کوردستانیش، لە مەیدانەکانى خەبات بۆ وشیارى زیاترى کرێکاران لە لایەک و پشتیوانى لە ماف و خواستەکانیان لە لایەکى تر ئامادەییان هەیەو لە هیچ راونان و دەستگیر کردن و توندوتیژى و فشار هێنانێک سڵیان نەکردوەو نایکەن. ئێمە لە ساڵى رابردوودا شاهیدى دەستگیر کردنى دەیان چالاکى کرێکارى بووین کە بە هۆى پشتیوانى لە ماف و داخوازییەکانی کرێکارانى کوردستاندا ئێستا لە زیندانەکاندا حوکم دراون، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش دەبینین چۆن سەندیکا و ناوەندە کرێکارییە سەربەخۆکان هەر بەردەوام لە چالاکی و بەربەرەکانێدان.
کۆمەڵە لەم رۆژەدا وێڕاى پیرۆزبایی لە کرێکارانى کوردستان و ئێران، وەک هەمیشە خۆى بە حیزبێکى داکۆکیکار لە مافى خەڵکى کرێکار و زەحمەتکێش، خۆى بە پشتیوان و هاوخەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و بەشمەینەتانى کوردستان دەزانێ و بزووتنەوەی کرێکاری بە یەکێک لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتیە کاریگەرەکان بۆ بە دەستهێنانى مافە زەوتکراوەکانیان و ئاڵ وگۆڕ لە کۆمەڵگادا لە قەڵەم دەدا. هەروەها پشتیوانى لە خەباتی کرێکاران دەکا بۆ پێکهێنانى سەندیکا و رێکخراوەى سەر بەخۆى تایبەت بە خۆیان لە پێناو بە دەستهێنانی ماف و داخوازییەکانیان. گومانی تێدا نیە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا بە گەشە سەندن و بەربڵاوتر بوونی خەباتی یەکگرتووانەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان پاشەکشە دەکا و لەم رۆژەدا جیی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەین هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە پێناو گەشەسەندنی زیاترو رێکخستنی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان، ژنان وخوێندکاران .... بۆ بە دەستهێنانی ماف و داخوازیەکانیان پێویستە دەوری گرنگ بگێڕن و ئەمە بە یەکێک لە ئەرکەکانی خۆیان بزانن.

جارێکیتر دەستى ماندوونەناسانەى رێبەران وچالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێران و کوردستان دەگوشین و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

پیرۆز بێت رۆژى جیهانى کرێکار
بژی هاوخەباتی وهاوپشتی جیهانی چینی کرێکار
بڕوخى رژیمى کۆنەپەرەستى کۆمارى ئیسلامى ئێران
کۆمیتەى ناوەندى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران
28/4/2014

۱۳۹۳ اردیبهشت ۴, پنجشنبه

راگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەڵبژێردراوی کۆنگرەی چواردەهەمی حیزب، دووهەمین کۆبوونەوەی خۆی لەشێوەی پلێنۆمی کۆمەڵەدا بەرێوەبرد. لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداری ئەندامانی سەرەکی و جێگری کومیتەی ناوەندی و هەروەها هاوکاران پێکهاتبوو و بۆ ماوەی سێ رۆژ و نیو درێژەی کێشا، هەندێ لە گرنگترین پرسەکانی بەردەم بزووتنەوە و کۆمەڵە خرایە بەرباس و هەڵسەنگاندن و بڕیاری لە سەر درا. جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەیەکی تایبەت ئامادەکاری بۆ پلێنۆمی لە ئەستۆ بوو و هەروەها راپۆرتی نووسراوی ئۆرگانەکان و بوارە جۆراوجۆرەکانی چالاکی حیزبی بۆ خوێندنەوەو ئاگاداریان خرابووە بەردەستی بەشدار بووانی پلێنۆم. پاش بڵاوبوونەوەی سروودی رەسمی کۆمەڵە و یەک خولەک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانبەخت کردووان، پلێنۆم دەستوور کاری پێشنیاری کومیتەی ئامادەکاری پلێنومی پەسەند کرد و چووە بواری باس و هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکان. بەندەکانی دەستووری کۆبوونەوە کە هەر کامەو ناسێنەرو باسکاری خۆی هەبووە ئەم بابەتانەی لە خۆ دەگرت: " لێکدانەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و سەردێڕی سیاسەت و ئەرکەکانی ئێمە لە قۆناغی ئێستاکەدا"، " پرسی یەکگرتنەوە"، " پرسە ناوخۆییەکانی حیزب"، " رێکخستنی دەرەوەی وڵات"، " پێوەندییە نێونەتەوەییەکان"، " پرسە ئەمنیەتییەکان"، " پەروەردە و راهێنانی هێزی پێشمەرگە"، " کۆنفڕانسی نۆهەمی کۆمەڵە". 

تەوەری لێکدانەوەی بارودۆخی سیاسی و سەرخەتی سیاسەت و ئەرکەکانی ئێمە لە قۆناغی هەنووکەدا لە لایەن سکرتێری گشتی کۆمەڵە پێشکەشکرا و خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن و بیروڕاگۆڕینەوەی بە کەڵکی بەشدار بووان و لە کۆتاییدا بە قەرارێک جەختی لە سەر کرایەوە و پەسەندکرا و لە بەرپرسانی راگەیاندنەکان و ئۆرگانەکانی حیزب داواکرا کە لەو ئاراستەیەدا کار بکەن. لەم تەوەرەدا پاش هەڵسەنگاندنی کورتەیەک لە دۆخی ئابووری و سیاسی کۆماری ئیسلامی لە مانگەکانی رابردوودا، سازشی ئەتۆمی و بەداواهاتەکانی لە بارودۆخی ناوچەیی و ناوخۆی وڵات، سیاسەتی ناوخۆی دەوڵەتی روحانی بە تایبەت لە پێوەند لەگەڵ کوردستان، لە سەر پێویستی پەسەند کردن و بە هێزکردنی بزووتنەوە داخوازی تەوەرە جۆراوجۆرەکان، گرنگی بزووتنەوە مەدەنییەکان و بەهێز کردنیان لە بچووکەوە تا گەورە، داخوازییەکان و بزووتنەوەی کرێکاران، ژنان، خوێندکاران، کۆڵبەرانی کورد، مافی مرۆڤ، ژینگە، زیندانیانی سیاسی و بە تایبەت بە لەبەر چاوگرتنی بەستێنێک کە ئەم بزووتنەوانە لەم دەورەی دواییەدا لە کوردستان دۆزیویانەتەوە، جەختی کردەوە. هەروەها پلێنۆم لە سەر گرنگی پێکهێنانی یەکگرتووییەک و هاوپەیمانییەکی بەرین لە کوردستان و رۆڵی لە سەر درووستبوونی گڕوتینی سیاسی لە کوردستان و کاریگەری ئەرێنی لە ئاستی گشتی ئێراندا جەختی کردەوە و لە سەر درێژەدان و چڕتر کردنەوەی چالاکییەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵە لەو پێناوەدا جەختی دووبارەی کردەوە. پلێنۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە درووستی سیاسەتی کۆمەڵەی لە پێوەند لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و بە تایبەت ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراتیک و پێشکەوتووی وەبێرهێنایەوە و لە سەر بەشداری و ئیبتیکاری عەمەل لە کاری یەکگرتوویی دەروونی ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراتیکی ئێران وەکوو یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی حیزبی ئێمە سەر لە نوێ جەختی کردەوە و هەروەها دوبارە جەختی کردەوە لە سەر پێویستی هەوڵدان بۆ هێنانە دەرەوەی ئۆپۆزیسیۆن لە حاڵەتی دەستەوەستانی و چاوەڕوانی و دووبەرەکی ئێستاکەدا. لەم ئاراستەیەدا لەوانە لە سەر پێویستی بە هێز کردنی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران و و هەروەها لەو پێناوەدا دووپاتیشی کردەوە کە ئەم دامەزراوەیە بۆ رۆڵگێڕانی کاریگەرتر هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر بدات. 

پلێنۆمی دووهەم لە تەوەری لێکدانەوەی دۆخی سیاسی و دیاری کردنی سیاسەتەکان و ئەرکەکانی قۆناغی ئێستا لەوانە ئاڵوگۆڕەکانی کوردستانی عێراق و ئاڵۆزییە تازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، ئاڵوگۆڕەکانی کوردستانی تورکیا و هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی شارەدارییەکان لەو وڵاتە و کاریگەرییەکانی لە سەر پرۆسەی ئاشتی، ئاڵوگۆڕەکانی سوریا و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستانی سوریای هەڵسەنگاند و لە سەر سیاسەتە بەرپرسانەکانی کۆمەڵە لەو بوارانەدا جەختی کردەوە و پێویستی بەرێوە چوونی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە هەولێری وەبیرهێنایەوە. لە باسی "یەکگرتنەوە"شدا کە لە لایەن ئەنوەر محەمەدی ئەندامی دەفتەری سیاسی و ئەندامی کۆمیتەی وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەشکرا، وێڕای خوێندنەوەی راپۆرتێکی نووسراو لە رەوتی تا ئێستا و تاوتۆی کردنی لە لایەن بەشداربووان، پلێنۆم سیاسەتەکانی تاکوو ئێستای لە پێوەند لەگەڵ ئەو پرسە بە کەڵک و گرنگ هەڵسەنگاند و لە سەر پێویستیی درێژەدان و خێرایی دانی زۆرتر بە کاری یەکگرتنەوەی دووبارە و هەوڵدان بۆ قەتعی کردنی لە داهاتووداییەکی نزیک جەختی کردەوە و قەراری پێویستی لەو پێناوەدا پەسەند کرد.

لە بەشێکی تری کارەکانی خۆییدا، پلێنۆمی دووهەم راپۆرتی ئەبووبەکر مودەڕسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی لە پێوەند لەگەڵ دۆخی دەروون حیزبی دایە بەر باس و تاوتوێ کردنی کارساز. لە درێژەی پلێنۆمی دووهەمدا لە سەر بەڵێنی خەوش هەڵنەگری خۆی بۆ پێشبردنی خەتی مەشی کۆنگرەی چواردەی کۆمەڵە لە بارەی بەهێز کردنی یەکگرتوویی دەرونی و دابین کردنی پتەویی حیزبی پێداگری کرد و لە سەر پێویستی درێژەدان و بە هێز کردنی ئەم سیاسەتە وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی سەرکەوتنی کۆمەڵە و وەدیهاتنی ئامانج و سیاسەتەکانی لە کوردستان پێداگری کرد. پلێنۆم لە بەشێکی تری کارەکانی خۆی دوابەدوای خوێندنەوەی راپۆرتی نووسراو و گوێ گرتن لە راپۆرتی زارەکی لە بابەت چالاکییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە کە لە لایەن ناهید بەهمەنی بەرپرسی کۆمیتەی پێوەندیدار پێشکەشکرا، دەستی دایە پرسیار و راگۆڕینەوە سەبارەت بە ئەو چالاکیانە و لە سەر درێژەدان و پەرەدان بە کار کردن لەو بوارەدا بە مەبەستی ناساندنی زۆرتری خواستەکانی گەلی کورد، لە قاودانی پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان و لە هەموو ئێران بۆ کۆمەڵگای جیهانی و بە دەستهێنانی پشتیوانی بۆ بەرگری کردن لە ئەمری گۆڕانی دێمۆکراتیک لە ئێران جەختی کردەوە.

پلێنۆمی دووهەمی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی چواردەهەم پاش بیستنی راپۆرتی جەلال ناوە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی لە پێوەند لەگەڵ دۆخی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات لە بابەت پرسەکانی ئەو بەشە لە تەشکیلات و هێنانە ئارای پێشنیار بە مەبەستی کارکردی چاکتری دەستی دایە قسەو باس و بیروڕاگۆڕینەوە. لەم ئاراستەیەشدا پلێنۆم لە سەر پێویستی ئامادە کردنی بەڵگەیەکی نەخشە عەمەلی شەش مانگە تا یەکساڵە لە دەرەوەی وڵات بە پێی ئەزموونەکان و هەوڵەکانی تاکوو ئێستای هێنایە بەر باس و لێکدانەوەو رێککەوت و نووسینی ئەو بەڵگەیەی بە دەفتەری سیاسی سپارد. 

پلێنۆم بە پێی لێکدانەوەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لە ناوچەکەدا روودەدا و راپۆرتە جۆراوجۆرەکان، زۆر بوونەوەی مەترسییە ئەمنیەتییەکان و چوونە سەرەوەی ئەگەری کردەوەی تێرۆریستی رژیمی کۆماری ئیسلامی لەم دەورەیەی وەبیر هێنایەوە و جەختی کردەوە کە ئەم ئەگەرە لەم دەورەیەدا زۆرتر بووەتەوە نەک کەمتر. 

یەکێکی دیکە لەو پرس و بابەتانەی لە پلێنۆمی دووهەم کەوتە بەر باس و لێکدانەوە بارودۆخی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئازەربار بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی پێشکەش بە پلێنۆم کرا. لەم بابەتەدا جەخت کراوە لەسەر گرنگی پەروەردە و راهێنانی پێشمەرگانە بە مەبەستی بردنە سەرەوەی هێزی پاراستن و توانای ئەم هێزە و پلانڕێژی درووست لەم پێناوەداو لەکۆتاییشدا قەراری پێویست لەو بوارەدا دەرکرا. 
پلێنۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە بەشەکانی تری کاری خۆی لە سەر پتەو کردن و پەرە پێدانی کاری رێکخستن، سازماندانی کاروباری پەروەردە، پەرە پێدانی ئامانجدارتر و بە هێزتری گوتاری کۆمەڵە و بە هێز کردنی کاری راگەیاندن، پێکهێنانی ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوە، وەریَِخستنی "ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێژیکی رۆژهەڵات" کە تاکوو ئێستا دوو لێکۆڵینەوەی لە توێی دوو کتێبدا بڵاو کردووەتەوە، پێداگری کرد و قەرار و بڕیارگەلی پێویستی لە هەر کام لەو بوارانەدا گرتە بەر. پلێنۆمی دووەم لە بەشێکی تری دەستووری کاری خۆی هەروەها بەرێوەبردنی کۆنفرانسی نۆهەمی لە رەهەندە جۆراوجۆرەکانەوە دایە بەر باس و وێڕای پەسەند کردنی بنەماکانی کۆنفڕانسەکە، لێژنەیەکی راسپاد بۆ تاوتوێ کردنی چۆنییەتی و دیاریکردنی کاتەکەی. دووهەمین پلێنۆمی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی چواردەهەمی ئەو حیزبە، لە کۆتاییدا دەفتەری سیاسی هەڵبژێردراوی پلێنۆمی پێشووی لە کاری خۆیدا هێشتەوە و بەمشێوەیە پاش سێ رۆژ و نیو کاری چڕوپڕ و پڕ دەستکەوت کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا. 
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
4ی گوڵانی 1393ی هەتاویی بەرانبەر بە 24ی ئاپریلی 2014

۱۳۹۳ اردیبهشت ۲, سه‌شنبه


بژی رۆژی جیهانی کرێکار


جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌ ساڵیادی روژی جیهانی كرێكاران، به‌ بایه‌خێكی زۆرتره‌وه‌، خه‌ساره‌كانی ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه‌ی بزووتنه‌وه‌ و خه‌باتی كرێكاران له‌ پێناو پاشه‌كشه‌ كردن به‌ ده‌وڵه‌تی دژه‌ كرێكاری كۆماری ئیسلامی، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌. شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م مانگانه‌ی ئه‌خیری كرێكارانی كوردستان و باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، به‌ روونی پیشانی دا كه‌ له‌دژوارترین هه‌لومه‌رجی پڕ له‌خه‌فه‌قانی كۆمه‌ڵگایشدا، په‌رچه‌كرداری به‌هێزی كرێكاران و مانگرتنه‌كانیان، هه‌وێنی زیندوو بوونی خه‌باتی ئه‌وان و راوه‌ستانیان بۆ وه‌دیهێنانی خواسته‌ ره‌واكانیانه‌.
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی خه‌باتی عه‌داڵه‌تخوازانه‌و به‌رابه‌ریخوازانه‌ی كرێكارانی ئێران و كوردستان، بگاته‌ سه‌ره‌نجامی راسته‌قینه‌ و شیاوی خۆی.
 كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران - کومیته‌ی ئاڵمان

۱۳۹۲ اسفند ۲۵, یکشنبه

مراسم سالگرد بیست و ششمین شیمیایی باران شهر حلبچه.


به مناسبت بیست و ششمین سالگرد شیمیایی باران شهر حلبچه، روز یکشنبه 16.03.2014 مراسم باشکوهی در شهر کلن آلمان  با حضوراحزاب های کردستانی ازهرچهار پارچه کردستان وهمچنین از طبقات مختلف مردمی کرد و عده ای از آلمانی های مقیم شهر کلن, که از پوسترهای که در مراسم نصب شده بود ودیدن می کردند برگزار گردید .
این مراسم با یک دقیقه سکوت به پاس احترام برای شهیدان شهر حلبچه آغازشد, وسپس چندین نفربه مناسبت سالگرد  شیمیایی باران حلبچه که توسط حکومت بعثی عراق انجام گردیده بود, پیام های را به زبان کردی و آلمانی بدین مناسبت به ایراد سخن پرداختند.  حاضرین در این مراسم با دست گرفتن عکس های از بمباران شیمیایی شهر حلبچه و یا به سینه یاد وخاطره شهدای شهرحلبچه را گرامی داشتند.


                                                           حزب کومه له کردستان ایران 
                                                                       کمیته المان 
                                                                     16.03.2014

۱۳۹۲ اسفند ۱۸, یکشنبه

برگزاری مراسم یادبود بمباران حلبچه



به مناسبت  سالروز بمباران شیمیائی شهر حلبچه توسط حکومت بعثی عراق به همین مناسبت آکسیونی درتاریخ 16.03.2014 در شهر کلن آلمان در میدان Heumarkt - Köln برگزار می شود . 

برگزاری مراسم روز جهانی زن،




به مناسبت 8 مارس روز جهانی زن مراسم باشکوهی در شهر کلن آلمان در ساعت 3 بعد از ظهر در میدان رودلف پلاتز برگزار گردید.

در این مراسم که با شرکت چندین احزاب , تشکل های سیاسی , کمپین های حقوق بشری وهمچنین چندین نفر از زنان مبارز در مراسم حضور داشتند. این مراسم چندین سخنران را در پی داشت که هر سخنران نماینده یکی از احزاب و یا تشکل های سیاسی حاضر در مراسم بودند . یکی از سخنرانان رفیق محمد مصری که با اعضای کمیته آلمان در این مراسم شرکت نموده بودند سخنانی در رابطه با روز جهانی زن ایراد نمودند. همچنین یکی از سخنرانان به زبان آلمانی برای آلمانی های حاضر در مراسم چگونگی برخودر و نقض حقوق زنان که در حکومت جمهوری اسلامی صورت می گیرد سخنرانی کردند .یاد آوری می شود که تلویزیون روژهه هلات هم برای پوشش خبری و گزارش از مراسم حضور داشتند.

                                                   
                                                  حزب کومه له کردستان ایران 
                                          
                                                            کمیته آلمان 
                                          
                                                         08.03.2014

۱۳۹۲ اسفند ۱۷, شنبه

از حزب کومه له کردستان ایران ( کمیته آلمان )

از حزب کومه له کردستان ایران ( کمیته آلمان )
به سایت وزین خبری . تحلیلی ایران گلوبال
  تکذیب نامه ..... کمیته آلمان 
در سایت ایران گلوبال بیانه ای مشترکی که با امضاء و اسامی احزاب, سازمانهای سیاسی, مدنی وهمچنین حقوق بشری که به مناسبت 8 مارس روز جهانی زن در شهر کلن آلمان  انتشار گردیده است ما تشکیلات کومه له در آلمان با هیچ یک از امضاء کنندگان بیانیه مشترکی را امضاء ننموده ایم  لذا نام حزب کومه له کردستان ایران که در این بیانیه درج شده است را شدیدا تکذیب می نماییم.
                                                            
                                                                         حزب کومه له کردستان ایران 
                                                                    
                                                                              کمیته آلمان 

                                                                          08.03.2014

۱۳۹۲ اسفند ۱۱, یکشنبه

جلسه احزاب های سیاسی کرد جهت پربائی مراسم سالروز بمباران حلبچه .

این جلسه در روز یکشنبه 02.03.2014 با شرکت نمایندگان احزاب های سیاسی کرد, حزب کومه له کردستان ایران , حزب دموکرات کردستان , یه کیتی نیشتیمانی کوردستان , پارت دموکرات کردستان , بزوتنه وه گوران , متحد اسلامی کردستان عراق , پارت دموکراتی کردستان باکور حضور داشتند برگزارگردید. دراین جلسه چگونگی برپائی مراسم سالروز بمباران شهرحلبچه بود که دوستان در این جلسه نقطه نظرات خود را برای مراسم را مطرح نمودند و مورد توافق قرار گرفت

۱۳۹۲ بهمن ۳۰, چهارشنبه

٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە شاری کۆلنی ئاڵمان

رۆژی شەممە ١٥/٠٢/٢٠١٤ لە شاری کۆڵن وڵاتی ئالمان، بە بۆنەی 35 مین ساڵی خەباتی ئاشکاربوونی کۆمەڵە و یادی هاورێ و رێبەری گیانبەختکردوو کاک حەمەحسێنی کەریمی، مەراسمێک لە لایەن کومیتەی کۆمەڵەوە، بە بەشداری کادرو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەو هەروەها حیزب و لایەنە کوردستانی و کەسایەتییەکان بەرێوە چوو.
مەراسمەکە، سەرەتا بە سروودی بانگەواز سروودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پێکردوو، بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم هاورییانی گیانبەختکردوو، دەقەیەک بێدەنگی راگیرا. پاشان پەیامی کۆمیتەی ناوەندی لە لایەن هاوری ئەحمەدی مورتەزایی ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.

۱۳۹۲ بهمن ۱۷, پنجشنبه

راگه‌یاندنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌

راگه‌یاندنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان!
ئه‌ندامان ولایه‌نگران ودۆستانی كۆمه‌ڵه‌!

ئێمه‌، هه‌ر دوو لایه‌نی كۆمه‌ڵه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و له‌ به‌رچاو گرتنی بارودۆخی سیاسیی ئێران و كوردستان، هه‌روه‌ها پرسی كورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له‌ كوردستانی رۆژهەڵات له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ زیانبار زانینی جیابوونه‌وه‌و دابڕانه‌كان و پێویستی كاركردنی هاوبه‌ش بۆ خولقاندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌و ئاكامه‌ گه‌یشتین بۆ تاوتوێ كردنی پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی رۆحی هاوكاری و سه‌رئه‌نجام یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واو دوو هه‌یئه‌ت له‌ هه‌ر دوولا دیاریبكرین تا كاری هاوبه‌ش بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ بكه‌ن.

۱۳۹۲ دی ۱۸, چهارشنبه

راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی دوو هاوڕێ پێشمه‌رگه‌

به‌ داخێكی گرانه‌وه‌ ئێواره‌ی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٧ی ژانویه‌ی ٢٠١٤ی زایینی له‌ یه‌كێك له‌ مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوشاری سلێمانی دوو هاوڕێی پێشمه‌رگه‌مان به‌ناوه‌كانی "ئه‌حمه‌د ره‌نجدیده‌ " و "شادی ته‌به‌رخون" له‌ رووداوێكی دڵته‌زێن گیانیان له‌ ده‌س دا.
هاوڕێیان "ئه‌حمه‌د ره‌نجدیده‌ و شادی ته‌به‌رخون" ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگیك وه‌ك دوو كه‌س په‌یوندی خۆشه‌ویستی له‌ نێوانیان دا هه‌بوو. ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ كاتژمێر ٧ هاوڕێ ئه‌حمه‌د به‌ مه‌به‌ستی دیتن و سه‌ردانی هاوڕی شادی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ شوێنی كاری هاوڕێ شادی و بۆ ماوه‌ی نزیك به‌ سه‌عاتێك پێكه‌وه‌ ده‌بن.

۱۳۹۲ دی ۱۱, چهارشنبه

نۆهەمین ساڵڕۆژی رۆژهەڵات تیڤی، یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردستانی رۆژهەڵات پیرۆز بێ

ساڵڕۆژی دامەزراندنی رۆژهەڵات تیڤی لە گەلی کورد بە گشتی، بینەرانی و هەموو کادرو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پیرۆز بێ. هەمووان لە بیرمانە لە کاتی دەست پێکردنی بەرنامەکانی رۆژهەڵات تیڤی بە سەدان و هەزاران کەس فرمیسکی شادییان لە چاو باری، لەهەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی و نەیارانی بزوتنەوەی کوردستان بەم هەواڵە خەم وپەژارە دایگرتن. لەم یادەدا جێى خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکرێ چ بە شێوەی مادی و مەعنەوی یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی ئەم کەناڵە لە دایک بێ تا خزمەتی گەورە بە بزوتنەوەی کوردستان و کۆمەڵە بکا. بەم بۆنەوە رێز دەگرین لە هەموو ئەو کەسانە بێ ماندوو بوون و بەکەمترین ئیمکاناتی مادی و فەنی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزو پێشمەرگانە کاریان بۆ باشترکردن و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی رۆژهەڵات تیڤی کردوەو دەیکەن. راستیەکی حاشا هەڵنەگرە ئەم کەناڵە لە بەر کۆمەڵێ کۆسپی جۆراوجۆر بێ کەم و کوڕی نییە،بەڵام لە هەمان کاتدا کەناڵێکی راستگۆ، خۆشەویست و جێ هێوای خەڵکەو بینەری بەرچاوی خۆی هەیە. بەو هیوایە رۆژهەڵات تیڤی ساڵی نوێ لە ژیانی خۆی بکاتە دەسپێکی کاری باشترو بەرنامەی بە پێزتر و خزمەتی بەرچاوتر بە بزوتنەوەی کوردستان و دنیایی راگەیاندن. هیوای لەش ساغی و سەرکەوتن بۆ بەڕێوەبەرانی رۆژهەڵات تیڤی لە هەموو ئاست و بەشەکانی ئەو کەناڵە دەخوازین. کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ١/١/٢٠١٤

۱۳۹۲ آذر ۲۸, پنجشنبه

برگزاری میز کتاب اعترضی در دانشگاه شهر کلن ( آلمان)

در روز سه شنبه 17. 12 .2013 از ساعت 10.30 الی 13 در شهر کلن آلمان برگزاری میز کتاب و عکس در محل دانشگاه این شهر برگزار گردید . این مراسم که با هدف اعتراض به روی کار آمدن دولت یازدهم که موج اعدام ها و نقض مستمرحقوق بشر که شدت بیشتری صورت می گیرد بود . در این مراسم گزارشات .اعلامیه ها وعکسها در مورد اعدام ها و نقض حقوق بشر که توسط حکومت اسلامی در دولت دهم صورت گرفته بود به زبان المانی در میان اساتید و داشجویان توزیع گردید که با استقبال آنها روبرو گردید.
در ضمن غیر از کمیته آلمان حزب کومه له کردستان ایران. سایر احزاب های کردستان هم حضور داشتند .

حزب کومه له کردستان ایران 

کمیته المان 

17.12.2013